گووگڵ ماپس

(لە گووگڵ مەپسەوە ڕەوانە کراوە)

گووگڵ ماپس (بە کوردی:نەخشەکانی گووگڵ) (بە ئینگلیزی: Google Maps) یەکێکە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ، لە ٨ی شووباتی ٢٠٠٥ خرایە بەردەست بەکارهێنەران.

گووگڵ مەپس - Google Maps
چەشنی وێبگە
نەخشەی وێب
بەردەستە بەزمانی سەرەکی ئینگلیزییە،
خاوەنگووگڵ
دروستکراو لەلایەنجێنس ئیلسترۆپ ڕاسموسێن
تۆمارکردنئازاد
خستنەکار٨ی شوباتی ٢٠٠٥؛ ١٩ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٥-٠٢-٠٨)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاکە
بینای گووگڵ مەپس لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلی تایبەت به وێنه کێشانی ستریت ڤیوو

بەکارهێنەران دەتوانن بەبێ بوونی هەژماری گووگڵ سوودی لێ ببینن و سەیری گشت نەخشەی جیهان بکەن. بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر چینی گەشتیاران دەگرێتەوە بەهۆکاری ئەوەی لەو خزمەتگوزاییەدا زۆرینەی شوێنە گەشتیارییەکان وەک هوتێل و چێشتخانە و شوێنە جیهانییەکانی بەردەست کراوە و بەکارهێنەرانی دەتوانن لەڕێگای کۆمپیوتەر یان تاتەبژمێر یان مۆبایلە هۆشمەندەکان سوودی لێببینن و بەکاری بهێنن و ئەوانەی خاوەن هەژماری گووگڵن دەتوانن شوێنەکان لەسەر نەخشە زۆر بکەن لەڕێی گووگڵ مەپ مەیکەرەوە، لە نەخشەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەشێکیش لە ئەورووپا بۆ زۆرێ لە مۆبایلە هۆشمەندەکان و تاتەبژمێرەکان بەشێوازی سێ ڕەهەندی (سێ دووری) وەشان کراوە، جگە لەوەش بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ سەیری هەندێ شوێن بکەن لە جیهان و دەتوانن سوود لە شێوازی بینینی سەتەلایتی ببینن.

وتاره پەیوەندی دارەکان دەستکاری

 
پینی ڕاستەقینەی گووگڵ مەپس له وێستگەی ئێبیسو، ٢٠٠٩

بەستەری دەرەکی دەستکاری