گادزیلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆریەتییە نوێیەکە
گۆدزێلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆرییەتە نوێیییەکە (بە ئینگلیزی: Godzilla x Kong: The New Empire) فیلمێکی ئەھریمەنیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە دەرھێنانی ئادەم وینگاردە. بەرھەمھێنانی لەلایەن کۆمپانیای لێجندەری پیکچەرز و دابەشکردنی لەلایەن وارنەر برۆس پیکچەرز، بۆکراوە، درێژەی فیلمی گۆدزێلا دژی کۆنگ (٢٠٢١)ە و پێنجەمین فیلمە لە زنجیرەی مۆنستەرڤێرس، ھەروەھا وەک ٣٨ھەمین فیلمی زنجیرەی گۆدزێلا و ١٣ھەمین فیلمی زنجیرەی کینگ کۆنگ کاری کردووە. لەم فیلمەدا ڕیبێکا ھۆڵ و برایان تایری ھێنری و دان ستیڤنز و کایلی ھۆتل و ئەلێکس فێرنز و فالا چێن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ھۆڵ و ھێنری و ھۆتل ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی پێشوو دووبارە دەکەنەوە. لە فیلمەکەدا کۆنگ لە زەوی ھڵۆڵدا زیاتر لە جۆرەکانی وەک خۆی ڕووبەڕوو دەبێتەوە و دەبێت جارێکی دیکە لەگەڵ گۆدزیلا یەکبگرێتەوە بۆ ئەوەی پاشای ستەمکاری سکار و شیمۆی بەھێز و بەستەڵەکی ھەناسەدەر لە داگیرکردنی ڕووی زەوی ڕابگرێت.
دوای سەرکەوتنی فیلمی گۆدێلا دژی کۆنگ لە کاتی پەتای کۆڤید-١٩ لە بۆکس ئۆفیس و ستریمینگ، لێجندەری لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ بەدواداچوونی فیلمەکەی ڕاگەیاند و لە کۆتایی ئەو ساڵەدا دەست بە وێنەگرتنی کرد. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا کە وینگارد دەگەڕێتەوە بۆ کاری دەرھێنان و ستیڤنز وەک ڕۆڵی سەرەکی دێتەوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٢ لە گۆڵد کۆست دەستیپێکرد و لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ تەواو بوو.
فیلمی گۆدزێلا دژی کۆنگ: ئیمپراتۆرییەتە نوێیەکە بۆ یەکەمجار لە شانۆی چینی گراومان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ و لە ٢٩ی ئازار لە ئەمریکا نمایشکرا. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا، داھاتی زیاتر لە ٥٧٠ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە بە بوودجەیەکی ١٣٥–١٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و چەندین بەربەستی تێپەڕاندووە، لەوانە دووەم فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠٢٤ە، زۆرترین داھاتی فیلمی مۆنستەرڤێرس و زۆرترین داھاتی فیلمی گۆدزیلا و کینگ کۆنگە. بەدواداچوونێکی لە قۆناغی پەرەپێداندایە.
بەرھەمھێنان
دەستکاریوێنەگرتن
دەستکاریوێنەگرتنی سەرەکی لە کەناری گۆڵد کۆست لە کوینزلاندی لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد.[١] لە سەرەتای بەرھەمھێنانی فیلمەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە بن سێرێسین وەک دەرھێنەری وێنەگری گەڕاوەتەوە.[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، باس لەوە کرا کە وێنەگرتن لە ئوسترالیا تەواو بووە و تیمی فیلمەکە ناونیشانی فیلمەکەی ئاشکرا کرد، لەو کاتەدا، وەک گۆدزیلا و کۆنگ ناویان دەھێنا.[٣]
میدیای ماڵەوە
دەستکاریفیلمەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤ لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان نمایشکرا و بریار بوو لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەسەر بلوڕەی و دیڤیدی و ئاڵترا ئێچ دی بلوڕەی نمایش بکرێت.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Paz، Maggie Dela (٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢). «Legendary's Godzilla vs. Kong Sequel Begins Production in Australia». Comingsoon.net. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Nash، Anthony (٢ی ئابی ٢٠٢٢). «Godzilla vs. Kong Sequel Gets Working Title». Comingsoon.net. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Jackson، James (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «The Next Godzilla Movie Has an Unsurprising Title». Gizmodo. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Taylor، Drew (٧ی ئایاری ٢٠٢٤). «'Godzilla x Kong: The New Empire' Sets Digital, 4K Blu-ray and DVD Release». TheWrap. لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.