گابی کالیجا
گابی کالیجا چالاکوانی مافەکانی ھاوڕەگەزخوازانی ماڵتایە.[١] ئێستا خوێندکاری بەشی لاوان و کۆمەڵگایە لە زانکۆی ماڵتا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٠ بووە سەرۆکی کۆمەڵەی ھاڕەگەزخوازانی ماڵتا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، بوو بە ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئای ئێل گی ئەی ئەورووپا، کە کۆمەڵەیەکی داکۆکیکارە لە مافەکانی گەی و لێزبیان.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤، بەئاشکرا داوای گۆڕینی یاسایەکی لە دانمارک کرد کە داوای لە ترانسجێندەرەکان دەکرد کە پشکنینی تاقیگە بکەن بەرلەوەی بەشێوەیەکی یاسایی ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن.[٥][٦]
گابی کالیجا | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | ماڵتایی |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی ھاڕەگەزخوازان |
لە درێژەی چالاکییەکانی وەک چالاکوانی ھاڕەگەزخواز، ئەوا گابی لە سێکتەری حکوومیش کاردەکات بۆ ڕاھێنان، وازھێنان لە ماددە ھۆشبەرەکان، پەرەپێدانی کۆمەڵگا و بەڕێوەبردنی پڕۆژە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٢، بەھۆی چالاکییەکانیەوە، گابی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Straight talking on gay rights». Times of Malta.
- ^ ئ ا «Gabi Calleja, Malta». EIGE. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Indifferent strokes - Gabi Calleja». MaltaToday.com.mt.
- ^ «Thousands march in Cyprus' first gay pride, seeking equal rights». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «ILGA-Europe». ilga-europe.org. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Denmark allows gender change without forced sterilization». rt.com.
- ^ «Latest Embassy News and Recent Events - Embassy of the United States Valletta, Malta». usembassy.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گابی کالیجا تێدایە. |