کەمال ئەتروشی (لە دایکبووی ١٩٥٥) وەزیر، ئەکادیمی و جیۆفیزیکسزانی کوردە. لە ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری سامانە سرووشتییەکان.[١] کەمال ئەتروشی جێگای ئاشتی هەورامی گرتەوە، بەمەش بووە دووەم وەزیری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.[٢]

ئەتروشی لە ساڵی ١٩٧٥، لە زانکۆی بەغدا بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی بەدەستهێناوە. لەساڵی ١٩٩١، بڕواننامەی دکتۆرای لە جیۆفیزیکس، لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی وەرگرتووە. لە تەمموزی ٢٠١٩، بووە ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروبارەکانی وزە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری