کەسنەزان شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە، دەکەوێتە دووری ١٢ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١٢دا گەیشتوەتە نزیکەی ١٢ ھەزار کەس.[١]

کەسنەزان
شارۆچکە
وڵات کوردستان
پارێزگاھەولێر
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٢٥٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی، ئیسلام (زۆرینە)

مێژوو دەستکاری

دروستبون یاخود بوونی «کەسنەزان» بە بەشارۆچکە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٧٩)و دوای ڕاگواستنی خەڵکی گوندنشین لە گوندەکانیانەوە بۆ ئۆردۆگا زۆرەملێکان لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووەوە، «کەسنەزان»یش یەکێک بوو لەو ئۆردۆگایانانە.

ئابووری دەستکاری

شارۆچکەی کەسنەزان خاوەنی ناوچەی پیشەسازی تایبەتە کەبە (پیشەسازیی کەسنەزان) دەناسرێت، دەکەوێتە ڕێگای نێوان کەسنەزان-بنەسڵاوە؛ و ئەو شارۆچکەیە خاوەنی چەند ناوچەیەکی گەشت و گوزارییە وەکوو سەیرانگەی دڵۆپە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت بناسە(کوردی).