کەریم حیکمەتی
کەریم حیکمەتی لە دایکبووی ١٩٧٢ (١٣٥١ی کۆچی ھەتاوی) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاعیری کوردە.
کەریم حیکمەتی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٢ بۆکان، کوردستان ١٩٧٢ |
پیشە | شاعیر |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | دیوانی گزینگ |
کەریم حیکمەتی ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی جانبڵاغ، سەر بە شاری بۆکان، لەدایک بووە. دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی خوێندن بە بڕوانامەی کارناسی کۆمەڵناسییەوە بۆتە مامۆستای قوتابخانە و ئێستا (٢٠١٨) نیشتەجێی شاری بۆکانە. ساڵی ٢٠٠٠ یەکەم کورتەشێعری لە گۆڤاری "ئاوێنە"دا چاپ و بڵاو بۆتەوە. دوابەدوای ئەو لە بڵاڤۆگەکانی سروە، مھاباد و سیرواندا شێعری چاپ کراوە. حیکمەتی بە ھەر دوو شێوازی کلاسیک و نوێ لە دیوانەکانیدا شێعری ھەن. بەر لە شێعری نوێ بە شێعری کلاسیک دەستی پێکردووە، بەڵام یەکەم بەرھەمی شێعریی کە دیوانی "ئاوێنەیەک نیگا[١]"یە بەشێک لە شێعرە نوێکانی لە خۆ گرتووە. دواتر شێعرە کلاسیکەکانیشی لە دیوانەکانی دیکەدا چاپ کردوون. ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان ڕۆژی ١٥ ڕەشەمەی ١٣٩٤ ک. ھەتاوی (٢٠١٥) دانیشتنێکی بۆ لێکدانەوەی شێعرەکانی کەریم حیکمەتی بەڕێوە برد.[٢]
بەرھەمەکان
دەستکارینموونەی شێعر
دەستکاری- مۆم
- مەنسوور
- چووە سەر دار
- کەچی مۆمی بزەکانی
- دەتکانە ئامێزی زەوی و
- لە ئاوێنەی دڵی خاکا
- دەبوونە گەزیزەی بەھار[٥]
- دووبەیتی
دڵم ئیشتیای لە گریانێکی خەستە | ھەناو قازانی سەر تەندووری ھەستە | |
گمەی زامدار و بێئۆقرە و کەسیرەم | ئەوی ڕەنگاڵە دەکوژێ، چی مەبەستە؟[٦] |
چ سانا پێشی ڕووباران دەگیرێ | کەوی ھۆگر بە کۆساران دەگیرێ | |
وەلێ ئەی عاشقانی خوێن و باگەڕ | بەری خۆر و بەری باران دەگیرێ؟![٧] |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئاوێنەیەک نیگا، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان: ٢٠٠٦
- ^ http://www.kurdistanukurd.com/?p=8270
- ^ گزینگ، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان: ٢٠١٦
- ^ نیشتمانێک لە دووبەیتی، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان: ٢٠١٧
- ^ دیوانی ئاوێنەیەک نیگا
- ^ دیوانی گزینگ
- ^ دیوانی نیشتمانێک لە دووبەیتی