کێیەتی یا ناسنامە یا پێناسە یا شوناس سەرجەم ئەو شتانەیە کە دەبنە نیشانەی تایبەتیی کەسێک (یا کۆمەڵێک): دانستەکانی و بیروبڕواکانی و چۆنایەتیگەلی کەسایەتی و ڕواڵەت و حاڵەت و قەڵافەتی.

لە کومەڵناسیدا، پێداگری لەسەر کێیەتیی بەکۆمەڵە، کە تێیدا کێیەتیی تاک بەتوندی بەستراوە بە ڕۆڵ و دەوری لە کۆمەڵدا. وەک پیتەر بورک دەڵێ، «کێیەتی پێمان دەبێژێ ئێمە کێین و کەسانی تریش ئاگادار دەکاتەوە کە ئێمە کێین.» دوابەدوای ئەوە، کێیەتی ھەڵسوکەوت و ئاکارمان ڕێبەرایەتی دەکا، بە «باوکان» نیشان دەدا کە چۆن وەک «باوک» ھەڵسوکەوت بکەن و، بە «پەرستاران» دەڵێ چۆن وەک «پەرستار» بجووڵنەوە.[١]

لە دەروونناسیدا، مەبەست لە کێیەتی زۆرتر کێیەتیی کەسەکانە، یانی ئەو چۆنیەتی و تایبەتییە جیاوازانە کە تاکەکەس بێوێنە و بێھاوتا دەکا.[٢][٣] لێرە، کێیەتی بەتوندی بەستراوە بە «لە خۆ تێگەیشتن» (self-concept) و «خۆ وێناکردن» (self-image) و «خۆ بە ھێژا زانین» (self-esteem) و تاکایەتییەوە. [٤] کێیەتیی تاک جێگرتووە، بەڵام لە ھەمان کاتدا گرێدراوە بە تانوپۆ و ھەلومەرجەوە و، ھەر خەریکی خۆڕاھێنان و گۆڕانە. کێیەتیی ھەر کەس، سەرەڕای سروشتی وەک ئاو ڕەوانی، بە ھۆی ئەوە کە بنەڕەتی لە ھەستکردن بە «خۆ»یەکی بێناوبڕ و بەردەوامدا چەقیوە، ئەغڵەب بە چەشنی کاتەگۆرییەکی سەقامگیر و ھەمیشەحازر دەرکی پێ دەکرێ.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Burke, Peter (2020), Kivisto, Peter (ed.), "Identity", The Cambridge Handbook of Social Theory: Volume 2: Contemporary Theories and Issues, Cambridge: Cambridge University Press, vol. 2, pp. 63–78, ISBN 978-1-107-16269-3, retrieved 2022-11-24
  2. ^ "APA Dictionary of Psychology". dictionary.apa.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-24.
  3. ^ Cheek, Jonathan M. (1989), Buss, David M.; Cantor, Nancy (eds.), "Identity Orientations and Self-Interpretation", Personality Psychology: Recent Trends and Emerging Directions (بە ئینگلیزی), New York, NY: Springer US, pp. 275–285, doi:10.1007/978-1-4684-0634-4_21, ISBN 978-1-4684-0634-4, retrieved 2022-11-24
  4. ^ Rex, John; Mason, David; Mason, David S. (1988-06-24). Theories of Race and Ethnic Relations (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-36939-8.
  5. ^ Kurzwelly, Jonatan (2019-04-03). "Being German, Paraguayan and Germanino: Exploring the Relation Between Social and Personal Identity". Identity. 19 (2): 144–156. doi:10.1080/15283488.2019.1604348. ISSN 1528-3488.