کێڤین ئەندرەو لینچ (٧ی جانیوەری ١٩١٨- ٢٥ی ئەپریلی١٩٨٤)، پلاندانەری شاری و نووسەری ئەمریکایی بوو. ئەو بەهۆی کارەکانی سەبارەت بە بیچمی ئیدراکیی (Perceptual Form) ژینگە شارییەکان ناسراوە و لە لایەنگرانی سەرەتایی نەخشەکێشی بیرییە(Mental Mapping). کتێبە کاریگەرەکانی بریتین لە : وێنەی زەینی شار(١٩٦٠)(The Image of the City )، بەرهەمێکی مەزن سەبارەت بە بیچمی ئیدراکی ژینگە شارییەکان، و چ کاتێکە لەم شوێنە؟(١٩٧٢) (What Time is This Place? )، کە چۆنیەتی وێنەهەڵگرتنەوەکان لە ژینگەی فیزیکی و وێنەی پڕۆسێسە کاتییەکان تیۆریزە دەکات.


لەدایکبوون١٩١٨ز
مەرگ١٩٨٤ز
ئاکوینا، مارتا ڤینیاردماساچووسیتس
نەتەوەئەمریکی
پیشەپلاندانەری شار و نووسەر
چالاکبوونئەنیستیتۆی تەکنۆلۆجی ماساچووسیتس (١٩٧٨-١٩٤٩)

لینچ پێش لەوەی لە پلاندانانی شار پەروەردە بێ، خوێندکاری تەلارسازی فرانک لوید ڕایت بوو، ئەو سەردەمی کاری ئەکادیمیکی خۆی لە ئەنیستیتۆی تەکنۆلۆجی ماساچووسیتس(MIT) بوو، لە ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٧٨ لەوێ وانەی دەگوتەوە.

سەرچاوە دەستکاری

Lynch, Kevin (1960). The Image of the City. The MIT Press.

ویکیی ئینگلیزی