کێوی ئەلبروز
کێوی ئەلبروز یان ئەلبروس (ڕووسی: Ӏуащхьэмахуэ) بەرزترین و دیارترین لووتکەی ڕووسیا و ئەورووپایە. لە بەشی ڕۆژاوای قەفقاز دایەوە و بەرزترین لووتکەی چیاکانی قەفقاسە. چیایەکی گڕکانییە و بەرزییەکەی ٥٬٦٤٧ مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە؛ ئەمە بەرزترین لووتکەی ستراتوولکانۆی ئۆراسیایە، ھەروەھا دەیەمین لووتکەی دیاری جیھانە. کێوەکە لە باشووری ڕووسیا ھەڵکەوتووە، لە کۆماری کاباردینۆ-بالکاریای ڕووسیا.[١]
کێوی ئەلبروز | |
---|---|
بەشێکە لە | حەوت لووتکەکە، Volcanic Seven Summits |
ناو بە زمانی فەرمی | Минги тау |
زنجیرەچیا | Bokovoy Range |
Parent peak | کێوی ئەلبروز |
کیشوەر | ئەورووپا، ئاسیا |
وڵات | ڕووسیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Elbrussky District |
پۆتانی شوێن | ٤٣°٢١′٩″N ٤٢°٢٦′١٦″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٥٬٦٤٢ مەتر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | first ascent، first ascent |
ماددەی بەکارھاتوو | rhyolite، tuff، granite، gneiss، schistose rock |
ئەلبروز دوو لووتکەی ھەیە، کە ھەردووکیان گڕکانین. بەرزترینەکە لووتکەی ڕۆژاوایە ٥٬٦٤٢ مەترەو لووتکەی ڕۆژھەڵاتیشی ٥٬٦٢١ مەترە.[٢] لووتکەی ڕۆژھەڵات یەکەم جار لە ١٠ی تەممووزی ١٨٢٩ لەلایەن خیلار خاچیرۆف دۆزریایەوە و لووتکەی ڕۆژاواش لە ساڵی ١٨٧٤ لەلایەن شاخەوانێکی بەریتانی بە سەرۆکایەتی ف. کرافۆرد گرۆڤ دیاریکرا.[٣]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Russia - The World Factbook». www.cia.gov. لە 2021-09-19 ھێنراوە.
- ^ https://web.archive.org/web/20070527205549/http://www.iranica.com/newsite/articles/v1f8/v1f8a023.html
- ^ «Mt. Elbrus». earthobservatory.nasa.gov (بە ئینگلیزی). 2003-07-07. لە 2021-09-19 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کێوی ئەلبروز تێدایە. |