کێرتس کۆنەر
کێرتس ماتیو کێنت کۆنەر (بە ئینگلیزی: Kurtis Matthew Kenneth Conner؛ لەدایکبووی ٤ی ئایاری ١٩٩٤) کۆمیدیان، یووتیووبەر، و پۆدکاستکەرێکی کەنەدییە. ھەتا ڕێکەوتی تەممووزی ٢٠٢٣[نوێکردنەوە]، کەناڵەکەی زیاتر لە چوار ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە.
کێرتس کۆنەر | ||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
زانیاریی کەسی | ||||||||||
لەدایکبوون | کێرتس ماتیو کێنت کۆنەر ٤ی ئایاری ١٩٩٤ | |||||||||
پیشەکان |
| |||||||||
ھاوسەرگیری | جێنا ئاڵارد (ھاوسەرگیری ٢٠٢٢) | |||||||||
زانیاریی یووتیووب | ||||||||||
کەناڵ | ||||||||||
ساڵانی چالاکی | ٢٠١٣–ئێستا | |||||||||
چەشنەکان |
| |||||||||
سەبسکڕایبەرەکان | ٤،٥١ ملیۆن[١] | |||||||||
سەرجەمی بینینەکان | ٧٢٥،٥٤ ملیۆن[١] | |||||||||
Associated acts | ||||||||||
| ||||||||||
کۆتا نوێکردنەوە: 23 July 2023 |
سەرەتای ژیان
دەستکاریکێرتس ماتیو کێنت کۆنەر لە نەخۆشخانەی گشتیی نۆرت یۆرک لە ناوچەی نۆرت یۆرک لە تۆرۆنتۆ لە ٤ی ئایاری ١٩٩٤ لەدایکبووە، و لە ھامڵتن گەورە بووە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ تۆرۆنتۆ.[٢] خوشکێکی ھەیە. زڕباوکی لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا کۆچی دواییی کردووە. کۆنەر سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٣، لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، ستاند ئەپ کۆمیدیی دەکرد، دواتر بەشداریی پڕۆگرامی نووسین و نمایشی کۆمیدیی کۆلێژی ھامبەر کرد.[٣]
پیشەی ئینتەرنێت
دەستکاریسەرەتای پیشەی سەرھێڵ (٢٠١٣–٢٠١٧)
دەستکاریدەستپێکی کاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆنەر لە ڤاینەوە بوو،[٢] کە بەرنامەیەکی تایبەت بە ڤیدیۆی شەش چرکەیی بوو، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ تا کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بوونی ھەبوو.[٤] توانی نزیکەی ٣٥٠ ھەزار شوێنکەوتوو لەسەر پێگەکە کۆ بکاتەوە، بەڵام دواتر بڕیاریدا ھەوڵی دروستکردنی ڤیدیۆی درێژخایەن بدات لە یووتیووب.[٢]
کۆنەر یەکەم ڤیدیۆی لە کەناڵەکەی لە ساڵی ٢٠١٤دا بڵاوکردەوە. لە سەرەتادا ڤیدیۆی بۆ خۆشی دروست دەکرد دوای کارە تەواو وەختەکەی لە نووسینگەیەکدا، و نزیکی ھەموو ھەفتەیەک ڤیدیۆی بڵاودەکردەوە. کەناڵەکەی لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە پەرەسەندن کرد کاتێک یەکێک لە ڤیدیۆکانی لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٦٠٠ ھەزار بینەری بەدەستھێنا، ئەمەش وای کرد ڤیدیۆی زیاتر بڵاو بکاتەوە. کۆنەر دواتر بڕیاریدا واز لە کارەکەی بھێنێت لە نووسینگەکەیدا بۆ ئەوەی ببێتە یووتیووبەرێکی تەواوکات.[٢]
یووتیووب (٢٠١٧–ئێستا)
دەستکاریکەناڵەکەی بە ڕەخنەکانی لەسەر ئەو ناوەڕۆکانە ناسراوە کە لە یووتیووبدا وەک کێشەدار دادەندرێن، و بە گاڵتەکردن بەو کەسانەی کە حەز دەکەن کۆمەڵە کەس بە ھیچ دابنێن.[٥] لە ساڵی ٢٠١٩دا، لەگەڵ ھاوڕێ و ھاوکارەکەی جەیکەب شارپ ڕەخنەیان لە تیک تۆکەر سێباستیان بەیڵز و خۆشەویستەکەی، لۆرن گادوین، گرت کە لە کەناڵی یووتیووبەکەیان سووکایەتییان بە توندوتیژیی خێزانی دەکرد. کۆنەر و شارپ ھەردووکیان بەھۆی ڤیدیۆکانەوە ناڕەحەت بوون، زۆرجار لە ڤیدیۆکەدا لێدوانیان دەدا کە قورسە بابەتێکی ئاوا جددی گاڵتەی پێ بکرێت. دواتر کۆنەر ڕای گەیاند کە دەیەوێت ١٠ ھەزار دۆلار کۆبکاتەوە بۆ ڕێکخراوی خێرخوازیی توندوتیژیی خێزانیی ڵەڤ ئز ڕیسپێکت و دواتر خۆی ھەمان بڕی کۆکراوە ببەخشێت. تواندرا زیاتر لە ١٦ ھەزار دۆلار کۆ بکرێتەوە و بە بەخشینەکەی کۆنەرەوە بە گشتی تواندرا ٢٦ ھەزار دۆلار ببەخشرێت بە ڕێکخراوەکە.[٦]
کۆنەر ڤیدیۆی ساکارتریشی دروست کردووە، و دەڵێت کە ناوەڕۆکی دڵخوازی ڕەخنەی فیلمە.[٢] ئەو ڤیدیۆی دروست کردووە سەبارەت بە ھایپ ھاوسی تیک تۆک، تاکتیکە فریودەرەکانی کە تیمی جەستن بیبەر بەکاریان ھێناوە بۆ بانگەشەکردن بۆ گۆرانیی "یەمی"، کۆبوونەوەی ٢٢ ("کۆبوونەوەیەک بۆ ئافرەتان" کە لەلایەن چالاکوانانی مافی پیاوانی دژەفێمینیستەوە بەڕێوەدەبرا)،[٢] و ڕەسڵ ھاڕتلی (کە کۆنەر بە "دژەژنی ساڵ" ناوی برد).[٧]
لە ماوەی پەتای کۆڤید-١٩دا، کۆنەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە بە وردی باسی چۆنییەتیی بەناوبانگبوونی ئۆنڵاینی دەکرد.[٨] لە نیسانی ٢٠٢١دا، ئەو و دانی گۆنزالێز گۆرانیی «لە خۆشەویستیدا لەگەڵ کریپەرێک»یان بەرھەمھێنا، کە تێیدا کێبڕکێیان لەسەر سۆزەکانی (و لە کۆتاییدا تریسەمیان لەگەڵ) کریپەرێک دەکرد لە کایەی ڤیدیۆییی ماینکرافت.[٩]
ناوەڕۆک
دەستکاریکێرتس کۆنەر لەلایەن لیندزی دۆجسنی ئینسایدەرەوە بە «یەکێک لە لێکدەرەوە بەناوبانگەکانی یووتیووب» وەسفکرا. وەک یووتیووبەرەکان درو گوودن و دانی گۆنزالێز، ڕێچکەیەکی سووکتر و کۆمیدیتری گرتووەتەبەر بۆ چەشنی لێکدانەوە و دەربڕینێکی سارد بەکاردەھێنێت.[٢][١٠]
کۆمیدیای ستاند ئەپ
دەستکاریکۆنەر لە ساڵی ٢٠١٣دا دەستی بە نمایشە ستاند ئەپەکانی کرد لە سەرانسەری کەنەدادا.[٣] لە ٢٠١٦دا، یەکەم ئەلبومی کۆمیدیی خۆی بە ناوی ھەندێک نوکتە بڵاوکردەوە، کە گەیشتە پلەی یەکەم لە خشتەی کۆمیدیی ئایتیوونز و پلەی شەشەمی خشتەی کۆمیدیی بیلبۆرد.[٣] لە ساڵی ٢٠١٩دا، میوانێکی تایبەت و نواندنکاری نمایشی پێشەکیی ھاوڕێ یووتیووبەرەکانی دانی گۆنزالێز و درو گوودن بوو لەکاتی گەشتی وی ئار توو دیفرنت پیپڵدا.[٢][١١][١٢][١٣]
ژیانی کەسی
دەستکاریکۆنەر لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا دەستی بە پەیوەندییەکی خۆشەویستی کرد لەگەڵ جێنا ئاڵارد. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە تاسکەنی ھاوسەرگیرییان کرد. سەگێکیان ھەیە بە ناوی کیوی. ئەوان پێکەوە لە ئۆنتاریۆ، کەنەدا دەژین.
فیلمۆگرافی
دەستکاریساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠١٦ | "دەتوانی بمگەیەنیت بۆ سبەی؟" | پاڵەوانی بێناو | ڤیدیۆکلیپی دە باندیکووتس[١٤] |
٢٠١٧ | نوکتە گەرمەکان | خۆی | بەرھەمی تایبەتی کۆمیدی |
٢٠٢٣ | تاریکیی جەیمس چاپسکی | سەماکاری دەستە | کورتە فیلمی یووتیووب[١٥] |
دیسکۆگرافی
دەستکاریئەلبومەکان
دەستکاریساڵ | ناو |
---|---|
٢٠١٦ | ھەندێک نوکتە |
تاکەگۆرانییەکان
دەستکاریساڵ | ناو |
---|---|
٢٠٢٠ | "خزمی خوێنی" |
٢٠٢٢ | "چیرۆکی ڕاستەقینە" |
وەک گۆرانیبێژی پاڵپشت
دەستکاریساڵ | ناو |
---|---|
٢٠٢١ | "لە خۆشەویستیدا لەگەڵ کریپەرێک" (دانی گۆنزالێز لەگەڵ کێرتس کۆنەر) |
ساڵ | ناو |
---|---|
٢٠٢٣ | "کۆتاییی ئاو (ھەست)" (واتەرپاڕکس) |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «About Kurtis Conner». یووتیووب.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Dodgson، Lindsay (February 9, 2020). «Meet Kurtis Conner, one of YouTube's most popular commentators with big dreams of one day having a Netflix comedy special». Insider. لە ڕەسەنەکە لە April 24, 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە October 15, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «Dogson» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ ئ ا ب BWW News Desk. «Comedian Kurtis Conner Has Added a Second Performance at The Den Theatre». Broadway World. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Wong، Wilson (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). «A look back at Vine — the six-second video app that made us scream, laugh and cry». NBC News. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Decena، Jaelyn (April 5, 2020). «Eight YouTube channels to watch while you're social distancing». The Cougar Chronicle. لە ڕەسەنەکە لە October 17, 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Dodgson، Lindsay (December 20, 2019). «A YouTuber called out 2 TikTok stars for a prank where they pretended to be in a violent, abusive relationship». Insider. لە ڕەسەنەکە لە April 24, 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە October 15, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Lasker، Alex (August 10, 2020). «Problematic dating coach branded as 'misogynist of the year' in brutal video». In the Know. Yahoo! News. لە ڕەسەنەکە لە October 17, 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Wynne، Kelly (April 8, 2020). «Kurtis Conner's top tips for finding online success during COVID-19». Newsweek. لە ڕەسەنەکە لە October 27, 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Grayson، Nathan (٢٨ی نیسانی ٢٠٢١). «Song About Fucking A Minecraft Creeper Is Obscenely Catchy». Kotaku. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Rosenblatt، Kalhan (٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «How social media has changed in the past decade, according to its influencers». NBC News. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
Kurtis Conner, 25, another content reviewer who takes a more lighthearted and comedic approach to his videos.
- ^ McDaniel، Taylor (September 11, 2019). «YouTubers Danny Gonzalez and Drew Gooden captivate fans on comedy show tour». The Oakland Post. لە ڕەسەنەکە لە September 14, 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە October 16, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Wynne، Kelly (٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Danny Gonzalez and Drew Gooden talk tour, comedy and YouTube careers». Newsweek. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Wilbur، Brock (٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Drew Gooden and Danny Gonzalez: The John Olivers of YouTube Culture». Paste. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The Bandicoots - Could You Get Me to Tomorrow? (Official Video) - YouTube». YouTube. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ DARKNESS (بە ئینگلیزی)، لە ڕەسەنەکە لە April 15, 2023 ئەرشیڤ کراوە، لە 2023-04-15 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کێرتس کۆنەر تێدایە. |