کیڤانچ تاتلیتوگ (بەتورکی: Kıvanç Tatlıtuğ) (ماناکەی بەکوردی: شانازی) لەدایک بووی ۲۷ تشرینی یەکەمی ۱۹٨۳ لە شاری ئادانا لە تورکیا، ئەو نمایشکارێکی جل و بەرگ و ئەکتەرێکی تورکی و یاریزانێکی پێشووی تۆپی سەبەتەیە، کە بنەماڵەکەی دەگەڕێتەوە سەر ڕەچەڵەکی بوسنییە، لە ساڵی ۲۰۰۲ خەڵاتی باشترین مۆدیلی وەرگرتووە لە تورکیا.

کیڤانج ژییاوە لە ئەدەنا وە هەر لەوێ دوا ناوەندی تەواو کردووە، وە لەماوەی ساڵانی خوێندنی بەهرەی کیڤانج دەرکەوتووە لە یاری تۆپی سەبەتە، کە بووە هاندەری بۆ ڕۆشتن بەرەو ئەستەنبوڵ کە تێیدا دەستی کرد بە یاری کرد لە چەندین تیپی پێشکەوتووی تورکیا، وە لەگەڵ ئەو هەموو سەرکەوتنەی کە بەدەستی هێنا لە گۆڕەپانی یارییەکەدا، کیڤانج هیوای ئەوەی بۆ دروست بوو خەونی منداڵی بەدی بهێنێت لە یاری کردن لە خولی ئەمریکی بۆ لێهاتووەکان NBA، بەڵام "خەونە گوڵییەکانی" خۆی کێشا بە بەردی ڕاستیدا کاتێک توشی پێکانێکی مەترسیدار بوو کە بووە هۆی تەواو کردنی ژیانە وەرزشێکەی.

سەرچاوەکان دەستکاری

۱. کیڤانچ تاتلیتوگ

۲. "ئەیلول" دەچێتە نەخۆشخانە بەتەنها دوای جیابوونەوەی لە "موهەنەد"

۳. جیابوونەوەی تورک "موهەنەد" و شاجوانی جیهان ئەزرا ئاکین دوای ۱۱ ساڵ پەیوەندی

٤. ئایە موهەنەد لەگەڵ خۆشەویستە فەڕەنسێکەی یوجین جیابۆتەوە؟

٥. موهەنەد جیا دەبێتەوە لە حۆشەویسەتەکەی

٦. بەوێنە: زانیاری لەسەر هاوسەرگیری کیقانچ تاتلیتوگ و باشاک دیزیر لە پاریس