کۆڵانەکانی پشتەوە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

(لە کۆڵانەکانی پشتەوە (دراما)ەوە ڕەوانە کراوە)

کۆڵانەکانی پشتەوە (بە تورکی: Arka Sokaklar) زنجیرە درامایەکی تورکییە کە لە کەناڵ دی لە وڵاتی تورکیا پێشکەش دەکرێت. یەکەم پێشکەشکردنی لە تەممووزی ٢٠٠٦ بوو و تا ئێستاش بەردەوامە. زنجیرە دراماکە ئێستا وەرزی ١٦هەمین لە پەخشدایە و بڕیارە بەردەوام بێت.[١] ئەم درامایە بە یەکێک کە بە سەرکەوتوو ترین دراماکانی تەلەڤیزیۆن دادەنرێت و بینەرێکی زۆریشی ھەیە لە وڵاتی تورکیا. لە کوردستانیش کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢ بەخشی کردووە و ئێستا وەرزی ١١هەمینی لە پەخشدایە و بەردەوامە.

کۆڵانەکانی پشتەوە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
چەشنلێکۆڵینەوەیی • ئەکشنی. خێزانی
وڵاتی بەرھەمھێنەرتورکیا
پەخش
تۆڕکەناڵ دی
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦

چیرۆک دەستکاری

دراماکە بەگشتی باس لە دەزگای ئاسایشی شاری ئەستەمبوڵ و بەتایبەتی باس لە کۆمەڵێک ئەفسەر لەم دەزگایە دەکات کە گرووپێکیان پێکھێناوە و ڕۆژانە کاتێک ڕووداوەکانی تاوانکاری (کوشتن - فڕاندن - ماددەی ھۆشبەر - دەستدرێژی -.... ھتد) ڕوودەدات ئەم گرووپە بەرپرسیارییەتی دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشەکە دەگرنە ئەستۆ، واتە باس لەو جۆرە تاوانانە دەکات و خاڵە بەھێز و لاوازەکانی تاوانبارەکان و دەزگای ئاسایش ڕووندەکاتەوە.

بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا باس لە ژیانی خێزانی و ھاوڕێیەتی ھەر یەکێک لە ئەندامەکان دەکات لە دەرەوەی ژیانی ئاسایش.

و ھەروەھا ئەندامانی گرووپەکە وەکو سەرەتا نامێننەوە بەڵکو ھەندێک جار کەسێکیان دەمرێت یان بەجێیان دەھێڵێت و دەگوازرێتەوە بۆ شارێکی تر یان ھەندێک ئەندامی تازە لە شارەکانی دیکەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو گرووپەکە.

کەسایەتییەکان دەستکاری

ئەگەر بمانەوێت باسی هەموو ئەکتەرەکان بکەین ئەوا ئەبێت بڵێین ئەم درامایە لە سەرەتاوە تاکو ئێستا زیاتر لـە (500) ئەکتەر بەژداری تێداکردووە، بێگومان کۆکردنەوەی و باسکردنی ئەم ژمارەیەش کارێکی ئاسان نییە، چونکە هەندێک ئەکتەر تەنها (1) یان چەند ئەڵقەیەکی کەم بەژدار بوون.

بۆیە لێرەدا تەنها باس لەو ئەکتەرانە دەکرێت کەمترین ماوەی بەژداریکردنیان لە وەرزێک کەمتر نەبووە.

تێبینی: ژمارەی ئەڵقەکان بەپێی زنجیرە تورکییەکە دانراوە نەک دۆبلاژی کوردی (بۆ نموونە: کە نوسراوە ئەم ئەکتەرە لە ئەڵقەی (١٤٠)ەوە بەژداری کردووە ئەوە لە زنجیرە تورکییەکەدایە، بە دۆبلاژی کوردی نزیکەی ئەڵقەی (٣٠٠) دەکات) چونکە ئەلقەکانی ئەوێ لە (٢) کاتژمێر زیاترە.

ناوی ئەکتەر ناوی لە دراماکەدا لە چ کاتێکدا بەژدار بوون تێبینی
Zafer Ergin ڕەزا سۆیلۆ ١ - بەردەوامە فەرماندە، یەکێکە لەبەڕێوبەرەکان لەپلەی سێیەم لەئاسایشی ئەستەمبوڵ، خاوەنی کەسایەتییەکی زۆرباشە و فەرماندەی گشتی گروپەکەیە و لەناو گرووپەکەیدا بانگی دەکەن بەبابە ڕەزا (باوکە ڕەزا).
Özgür Ozan حوسنو چۆبان ١ - بەردەوامە ئەفسەری باڵا، یەکێکە لەئەندامانی گرووپەکە و کەسێکی زۆر سەرکەوتووە و چەندین جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و پاداشت کراوە، خاوەنی خێزانێکی گەورەیە کە (٥) منداڵ و ھاوسەرێکە، ڕۆژانە سەرقاڵە بەکێشەکانی خێزانەکەی و کارەکەی لەئاسایش، ھاوڕێیەکی زۆر دێرین و نزیکی ڕەزا و مەسعودە.
Şevket Çoruh مەسعود گونەری ١ - بەردەوامە ئەفسەر، یەکێکە لەئەندامانی گرووپەکە و سەرەتا لەھێزێکی تایبەت بووە لەشاخەکان بەڵام دواتر گوازراوەتەوە بۆ ئەستەمبوڵ، لەژیانیدا چەندین ناخۆشی بەسەرھاتووە وەکو مردنی (٧) ھاوڕێی لەبەرچاوی خۆیدا و مانەوە لەگەڵ لاشەکانیان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لەئەشکەوتێکی گەمارۆدراودا، یاخود جیابوونەوە و دواتر مردنی خێزانەکەی، پاشان تووشبوونی کوڕەکەی بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن و چەندین شتی دیکە، ھەربۆیە خاوەنی کەسایەتییەکی زۆر توندوتیژە.
Uğur Pektaş موڕاد ئەتێش ١–١٢٥

١٧٣–٣٣٦ ٣٧٧–٣٨٣

ئەفسەر، یەکێکی دیکەیە لەئەندامانی گرووپەکە، خاوەن کەسایەتییەکی باش و پاڵەوانە، ناسراوە بە بەھێزی و جوڵە و خێرایییەکی زۆر بەجۆرێک لەناو تیمەکەدا بە(تەڕەزان) ناوی دەھێنن، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر زەینەب دەکات ماوەیەک پێکەوە دەنێردرێنە شاری لەندەن و ڕۆلیان لەدراماکە نامێنێت بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە، ماوەیەک لەگەڵ زەینەب جیادەبنەوە بەڵام دواتر دووبارە ھاوسەرگیری دەکەنەوە، خاوەنی کوڕێکە بەناوی (عومەر)، دوای مردنی زەینەب ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر لەیلا دەکات و دەگوازرێنەوە بۆ (ئیزمیر) بەم جۆرە ڕۆڵی لەدراماکەدا نامێنێت.
Berk Oktay سینان بەھادور ١٢٦–٢٥٠ ئەفسەر، یەکێکی دیکە بوو لەئەفسەرەکان، کە لەماوەیەکدا دەرکەوت لەناو گرووپەکەدا، ویستیان ھاوسەرگیری بکەن لەگەڵ ئێلیف بەڵام ئەو کوژرا، و پاشان ئەمیش گوازرایەوە بۆ هێزێکی تایبەت و ڕۆڵی لەدراماکەدا نەما.
Zeynep Beşerler مەلەک سیرتر ١٢٦–٢٩٣ یاریدەدەری ئەفسەر، لەبەشی (ماددە ھۆشبەرەکانەوە) دێت و ماوەیەک لەگروپەکەدا دەمێنێتەوە و ئاسایی کاتیان لەگەڵ بەسەر دەبات بەڵام دواتر دەگوازرێتەوە بۆ شارێکی دیکە و ڕۆڵی لەدراماکەدا نامێنێت.
Ilker İnanoğlu ئینگین باڵکان ٤٤–١٧٢

٢١٠–٢١٤ ٣٥٨–٣٧٦ ٤٩٣ - بەردەوامە

بەڕێوبەری گشتی، یەکەم دەرکەوتنی ئەم کەسە وەک بەڕێوبەرێك بوو بەشێوەیەکی کاتی بۆ شوێنەکەی (بابە ڕەزا)، چونکە لەوکاتەدا (بابە ڕەزا) ماوەیەک بەھۆی نەخۆشەیەوە نەیدەتوانی کارەکانی ئەنجامبدات، بەڵام دواتر لەکاتی گەڕانەوەیدا تیمەکە داوایان لێکرد خۆی بگوازێتەوە بۆ ئەو بەشەی ئاسایش و لەگەڵیان بەردەوام بێت، ئەوەبوو لەو ساتەوە بوو وەکو (ئەفسەری باڵا) بوو بە ئەندامێکی ئەو گروپە، بەڵام بەھۆی بڕوانامەی بەرز و شارەزایییەکی زۆر لەسیخوڕی و کاری ئاسایشدا چەند جارێک لەدراماکەدا دێت و دەڕوات چونکە ئەرکی پێدەدرێت لەشارەکانی (واشنتۆن و مەدرید و مۆسکۆ) و بەمانگ و ساڵ دوور دەکەوێتەوە و دواجار دوای بەسەربردنی نزیکەی (١٠) ساڵ لەدەرەوە بەشێوەی (بەڕێوبەری گشتی) دەگەڕێتەوە بەڵام بەهۆی ئەو ڕابردووەی لەگەڵ گروپەکەدا هەیەتی هیچ کات پلەکەی کاریگەری لەسەر لایەنی خێزانی و هاوڕێیەتی نابێت لەگەڵ هەریەک لەئەندامەکانی دیکەی گروپەکەدا.
Pınar Aydın بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان ١ - بەردەوامە کچی بابە ڕەزایە و خێزانی ئەفسەر عەلی یە، لەسەرەتای لاویدا دەیویست ببێت بە گۆرانیبێژ و لەباڕ و یانە شەوانەکاندا گۆرانی دەوت و کێشەی هەرزەکاری زۆر بۆ باوکی دروستکردبوو، بەڵام دواتر و لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن وازیھێنا و ئێستا مامۆستای باخچەی ساوایانە.
Filiz Taçbaş ئایلا سۆیلۆ ١ - بەردەوامە خێزانی فەرماندە ڕەزایە، واتە دایکی بنار و خەسوی عەلی یە، پیشەکەی مامۆستایە و بەڕێوبەری خوێندنگای ئامادەیی یە، خاوەن کەسایەتیەکی باش و کۆمەڵایەتییە و هەموو ئەندامان و خێزانی گروپەکە خۆشیان دەوێت و ڕێزی لێدەگرن.
Oya Okar سێلین دەمیرجی ٣٧٧ - بەردەوامە ئەفسەر، یەکێکە لەئەندامانی تیمەکە و لەسەرەتای وەرزی (١٠) دەردەکەوێت و دەبێتە ئەندام لەگروپەکە، کەسێکی زیرەک و بەتوانایە و ساڵانێکی درێژ لەدراماکەدا دەمێنێتەوە، سەرەتا پەیوەندی سۆزداری و دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر مەسعوود ئەنجام دەدات.
Tunç Oğuz ئاردا ئاتیک ٢٩٤–٤٣٣

٤٤٥ - بەردەوامە

یاریدەدەری ئەفسەر، سەرەتا کە دێت لەبیستەکانی تەمەندایە و تازە کۆلێژی تەواوکردووە بۆیە لەتیمەکەدا وەک یاریدەدەر کاردەکات، بەڵام دواتر ماوەیەکی کورت لەدراماکەدا دوور دەکەوێتەوە بەھۆی ئەوەی ئۆڤەرێکی لە(ئینتەرپۆڵ)ەوە پێدەگات و بۆ مەشق دەنێردرێت بۆ فەڕەنسا دواتر دەگەڕێتەوە.
Beste Seyhan Şamcı ئێدا بوڵوت ٢٩٤ - بەردەوامە یاریدەدەری ئەفسەر، چوار کەسی گەنجن (ئێدا و خەندە و ڤۆڵکان و ئاردا) هەموویان لەسەرەتای بیستەکانی تەمەندان و تازە کۆلێژیان تەواوکردووە، لەگەڵ (ئەفسەر ئایلین) لەبەشی چاودێری و کۆمپیوتەر کاردەکات تا فێری ڕاھێنانەکانی ئەو بوارە ببێت.
Başak Atıcı خەندە ٤٠٠–٥٢١ یاریدەدەری ئەفسەر، تازە کۆلێژی تەواو کردووە و وەکو ھاوڕێکانی سەرەتای کارکردنییەتی لە ئاسایش و وەکو یاریدەدەر کاردەکەن.
Can Başak عارف ساڵان ٢٩٤–٥٢١ بەڕێوبەری گشتی، ناسراوە بەبەڕێوبەر عارف، پلەیەک لەبابە ڕەزا بەرزترە و واتە سەرپەرشتیاری هەموو گروپە تایبەتەکانی ئاسایش ئەکات، لەکاتی گەڕانەوەی (ئینگین)دا پلەی (عارف) بەرز ئەبێتەوە و (ئینگین) ئەچێتە شوێنەکەی بەمەش ڕۆڵی (عارف) وردە وردە کەم دەبێتەوە و تـابەتەواوی دیارنامێنێت.
Gülcan Arslan لەیلا گانداش ٢٩٤–٣٣٦ ئەفسەر، یەکێک بوو لەئەندامی گرووپەکە، لەماوەی وەرزی (٨)ی دراماکە واتە (ساڵ و نیوێک) دێتە تیمەکە، کە پێشتر لێکۆلەر بووە لەبەشی کوشتن و زۆر بە ئەزموونە لەلێکۆڵینەوە لەشوێنی تاوان، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر موڕاد دەکات و ڕۆڵی لەدراماکە کۆتایی پێدێت.
Gizem Soysaldı موعەزەز کابڵان (مزۆ) ٢٩٤–٣٣٦ ئەفسەر، یەکێکە لەئەندامی گرووپەکە، کەسایەتییەکی تاڕادەیەک توند و توڕەی ھەیە، ئەویش ھاوشێوەی (لەیلا) لەوەرزێکدا بەژداری دەکات و دواتر بەشێوەی گواستنەوە کۆتایی بەڕۆڵەکەی دەھێنرێت.
Can nergiz ئۆنور ٣٣٧–٣٧٦ ئەفسەر، ماوەیەک لەتیمەکە ئەندام بوو لەگەڵ ئەندامەکانی دیکەدا کاری دەکرد و ڕۆژانەی بەسەردەبرد، بەڵام دواتر لەوەرزی نوێدا گوازرایەوە بۆ (ئەنقەرە) و بەوشێوەیە ڕۆڵی لەدراماکەدا نەما.
Özlem Çınar ئایلین ئایدین ١–٥٢١ ئەفسەر، یەکێکە لەئەندامانی گرووپەکە جیاواز لەئەندامەکانی دیکە شارەزایییەکی زۆری لەئەلکترۆنی و کۆمپیوتەر و بەرنامە سیخورییەکان و ھاککردندا ھەیە، لەبەر ئەوە زیاتر کارەکانی لەناو بنکەدا ئەنجام دەدات و کەم دەچێتە دەرەوە، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر (ھاکان) دا دەکات و چەند ساڵێک پێکەوە دەژین، بەڵام دووجار و دوای ساڵانێکی دوورو درێژ ڕۆڵ بینین لە دراماکەدا لەکۆتایی وەرزی ١٣ دەروات و کۆتایی بە ڕۆڵەکەی دەھێنرێت.
Yüsra Geyik زەلیھا چۆبان ١–٥٩٤ کچی حوسنوە و گەورەترین منداڵی خێزانەکەیە، لەدوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیی دەبێت بەپەیامنێر، ماوەی زیاتر لە (15) ساڵ لەدراماکەدا ڕۆڵی گێڕا.
Furkan Göksel مەتین چۆبان ١–٥٢٢ کوڕە گەورەی حوسنوە و دووەم منداڵی خێزانەکەیە، ھەر لەمنداڵییەوە بەژداری دراماکە بوو ھەتا تەمەنێکی پێگەیشتوو واتە زیاتر لە (١٦) ساڵ، ھاوشێوەی براکەی بەکۆمەڵێکی زۆر ڕووداوی سەرکێشیانەی ھەرزەکارانە تێپەڕی و لەزانکۆ بەشی گەشتیاری تەواو دەکات و دواتر لەڕیستۆرانت کاردەکات و دەچێتە ژیانی ھاوسەرگیرییەوە و لەڕۆژی ئاھەنگەکەیدا دایکی واتە (سوعات) تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ دەبێت و کۆچی دوایی دەکات.

مەتین دوای هاوسەرگیری ئەبێتە خاوەنی کوڕێک بەناوی (مەرد)، ساڵانێک خۆی و هاوسەرەکەی لەدراماکەدا ڕۆڵ دەگێڕن و دواتر بەهۆی خیانەتەوە لەیەکتر جیادەبنەوە و دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە.

Onur Bay تەکین چۆبان ١–٥٩٤ کوڕی حوسنوە و سێیەم منداڵی خێزانەکەیە، ھەر لەتەمەنی (٩) ساڵی واتە لەمنداڵییەوە بەژداری دراماکەی کردووە و لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەنی بەردەوام بوو، لەقۆناغی منداڵی و ھەرزەکاریدا کەسایەتییەکی زۆر بێزارکەری ھەبوو چونکە بەردەوام سەرکێشی ھەرزەکارانە و کاری نەگونجاوی ئەنجامدەدا و بەکارەکانی زۆر باوکی هیلاک دەکرد، تا دواتر لەتەمەنی پێگەیشتوودا ڕۆڵەکەی دەگۆڕێ و ھەوڵ دەدات ببێت بە ئەکتەر و شانۆکارێکی بەناوبانگ.
Özge Özbütün شوعلە چۆبان ١ - بەردەوامە کچە بچووکی حوسنوە و چوارەم منداڵی خێزانەکەیە، ژیانێکی ساددە و ئاسایی ڕۆژانەی ھەیە.
Kerimhan Duman تونج گونەری ١ - بەردەوامە کوڕی ئەفسەر مەسعوودە، لەمنداڵییەوە ژیانێکی زۆر قورس ژیاوە چونکە لەتەمەنێکی زۆر کەم بوو کە دایک و باوکی لەیەکتری جیابوونەوە پاشان تەمەنی تەنھا (٩) ساڵان بوو کە دایکی کۆچی دوایی کرد، لەگەڵ خەمی بێ دایکیدا کەمتر لەدوو ساڵ دوای ئەو ڕووداوە تووشبوو بەنەخۆشی (شێرپەنجەی خوێن) و بەقورسی تێیپەڕاند، ھاوڕێیەکی زۆر خۆشەویست و نزیکن لەگەڵ دوو کوڕەکەی حوسنودا و ھاوشێوەی ئەوان زیاتر لە(١٦) ساڵە ڕۆڵ دەگێڕن و دوای تەواوکردنی زانکۆ لەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەشێوەی دەرونناس کاردەکات.
İlker Yiğen یاڤوز ئەتێش ١ - نادیار بە ڕۆڵی پزیشک بەژدارە و برا بچووکی ئەفسەر موڕادە، یاڤوز لەوەرزەکانی سەرەتا زۆر دەردەکەوت و بەژداریەکی کارای هەبوو، بەڵام دوای ڕۆشتنی براکەی ڕۆڵی ئەویش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و تەنها ئەوەیە کۆتایی پێنەهێنراوە و بەتەلەفون و ئینتەرنێت لەگەڵ هاوڕێکانیدا پەیوەندی ماوە ئەگینا جار هەیە بەساڵ دەرناکەوێت.
Nazlı Tosunoğlu نەزیکە ١٢٦ - بەردەوامە پوری سوعاتە، بەڕۆڵێک دەرکەوت کە (٣) جار ھاوسەگیری کردبێت و جیابووبێتەوە، پاشان لەبەر نەبوونی کەسوکاری پێویست لەگوندەکەیدا کۆچی کرد بۆ ماڵی حوسنو زیاتر لە (١٢) ساڵە لەگەڵ ئەوان دەژی.
Ozan Çobanoğlu ھاکان چنار ٣٨٥ - بەردەوامە ئەفسەر، یەکێکی دیکەیە لەئەندامانی تیمەکە، لەگرووپێکی دیکەوە گوزرایەوە بۆ تیمەکە و ساڵانێکی زۆر بەژداری دراماکە دەکات، ھاوسەرگیری لەگەڵ (ئەفسەر ئالین) ئەنجامدەدات و چەند ساڵێک پێکەوە دەژین بەڵام دواتر ئایلین ڕۆڵی نامێنێت و جيادەبنەوە، بۆیە دووبارە ھاوسەرگیری دووەم لەگەڵ (ئەفسەر بەھار) ئەنجام دەداتەوە.
Mərvə Oflaz بەھار ئەیان ٤٤٩ - بەردەوامە یاریدەدەری ئەفسەر، خوشکەزای بەڕێوبەر عارفە و لەسەرەتای وەرزی (١٢) دێتە ناو دراماکە و دەبێتە یەکێکه لەئەندامانی تیمەکە، کەسێکی باش و بەھێزە و ساڵانێکی زۆر دەمێنێتەوە، دوای مردنی ئەفسەر ئایلین ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەر ھاکان دەکاتەوە.
Yiğitcan Ergin جەمال شاھین ٥٢٢ - بەردەوامە ئەم کەسایەتییە ھێشتا ڕۆڵی لەدراماکەدا (بە دۆبلاژی کوردی) نەھاتووە
Ela Yörüklü ئێزگی ڤۆراڵ ٥٢٣ - بەردەوامە ئەم کەسایەتییە ھێشتا ڕۆڵی لەدراماکەدا (بە دۆبلاژی کوردی) نەھاتووە

ئەو کەسایەتییانەی ڕۆڵەکەیان بە مردن کۆتایی ھاتووە و ناگەڕێنەوە دەستکاری

لەبەر ئەوەی وێنەگرتنی ئەم درامایە بەدوای یەکدا نەبووە و ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە، بێگومان ھەندێ ئەکتەریش بۆ ھەمیشە بەردەوام نەبوون، بەڵکو چەند وەرزێک ڕۆڵیان ھەبووە و پاشان وازیان ھێناوە جا بەھەر ھۆیەک بێت..

ھەندێ ئەکتەر چەند وەرزێک دوورکەوتوونەتەوە و پاشان گەڕاونەتەوە کە ئەمەش پێی دەوترێ پچڕانی کاتی، بەڵام بە پێچەوانەوە ھەندێک ئەکتەر کە ماوەیەکی زۆر بە ئەکتەری سەرەکی دانراون لەنێوان وەرزێک تاکو ١٥ وەرز بەژدابوون بەڵام دواتر بە مردن لە دراماکەدا دوورکەوتوونەتەوە و بۆ ھەمیشە کۆتایی بە ڕۆڵەکەیان ھێنراوە.

ناوی ئەکتەر ناوی لە دراماکەدا لە چ کاتێکدا بەژدار بوون تێبینی
Melda Arat یەشیم ١–١٨ خێزانی پێشووی ئەفسەر مەسعوود بوو، واتە کاتێک ڕۆڵی لەدراماکەدا دەستیپێکرد لێک جیابووبوونەوە و ئەو دووبارە ھاوسەرگیری کردبوەوە، بەڵام بەھۆی کوڕەکەیانەوە (تونج) زوو زوو یەکتریان دەبینی، ماوەیەک لەدراماکەدا مایەوە و چەند ڕووداوێکیان لەگەڵ یەکتری تێپەڕاند بەڵام دواتر بەخۆکوشتن ڕۆڵی لەدراماکەدا کۆتایی پێھێنرا.
Engin Yüksel بەشیر ١–١٠٨ یەکێک بووە لەو چەند ئەفسەرەی ھێزی تایبەت کە لەگەڵ ئەفسەر مەسعوود لەشاخەکان و لەناو ئەشکەوتەکەدا ڕووداوی مردنی ھاوڕێکانیان و گەمارۆدانەکەیان بەسەرھاتبوو، دوای ئەو ڕووداوە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.
Gamze Özçelik زەینەب ئەکیوز ئەتێش ١–١٢٦

٢١٠–٢٩٢

ئەفسەر، یەکێکی ترە لەئەندامانی گروپەکە و کچی فەرماندەیەکی شەھیدە، ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ئەفسەر موڕاد و بەیەکەوە بەردەوامن، ماوەیەک لەدراماکە دوور دەکەوێتەوە بەھۆی گواستنەوەی بۆ شاری لەندەن بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە و بەردەوام دەبێت تا چەند ساڵێک دواتر بریندار دەکرێت و بەھۆی خوێنبەربوون لەملیدا دەمرێت.
Çağla Kubat ئێلیف دۆغان بەھادور ١٢٦–٢٠٩ ئەفسەر، یەکێک بوو لەئەفسەرە گەنجەکان لەگروپەکەدا بۆ ماوەی دوو ساڵ، باوکی فەرماندەیەکی توانا بووە کە لەکاتی ئەرکەکەیدا کەمئەندام بووە و لەسەر جێگایە، پەیوەندی سۆزداری دروست دەکات لەگەڵ ئەفسەر سینان و بڕیاری ھاوسەرگیری دەدەن بەڵام لەڕۆژی ئاھەنگەکەیاندا بەچەقۆ بریندار دەکرێت و بەھۆکاری خوێنبەربوونێکی زۆرەوە دەمرێت.
Boğaç Aksoy ڤۆڵکان ئاکار ٣٧٧–٥٢١ یاریدەدەری ئەفسەر، ھاوڕێیەکی نزیکی ئاردایە و ھەردووکیان لەبیستەکانی تەمەندان و لەبەر ئەوەی ماوەیەکی کەمە خوێندنی زانکۆیان تەواوکردووە جارێ تیمەکەدا وەک یاریدەدەر کاردەکەن، ماوەیەکی باش لەدراماکەدا دەمێنێتەوە و بەڵام بەهۆی تووشبوونی ئەکتەرەکەی بە(نەخۆشی شێرپەنجە) بەناچاری لەدراماکە دەڕوات و لەبەرئەوە بەشێوەیەکی خێرا و زۆر بەسادەیی بەمردن کۆتایی بەڕۆڵەکەی ئەهێنرێت.
Figen Evren سوعات چۆبان ١–٤٤٧ خێزانی ئەفسەر حوسنوە، کەسایەتییەکی ساددە و کۆمەڵایەتی ھەیە، ماوەیەکی زۆر لەدراماکەدا دەمێنێتەوە و لەکۆتایی وەرزی یازدەھەمدا لەکاتی ھەوڵی گەیشتن بەئاھەنگی ھاوسەرگیری کوڕە گەورەکەی تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ دەبێت و دەمرێت.
Alp Korkmaz عەلی ئاکدۆغان ١–١٥٥

١٧٥–٦٠٠

ئەفسەر، یەکێکی ترە لە ئەندامانی گرووپەکە و زاوای واتە (مێردی کچەکەی) بابە ڕەزایە، لەمنداڵیدا بێکەس بووە لەھەتیوخانەدا ژیاوە دواتر لەتەمەنی ٢٠ ساڵییەوە تاقیکردنەوەی سەربازی کردووە و بووە بەئاسایش و لەو گرووپەدایە، یەکێکە لەنیشانەشکێنە بەتواناکان و زۆر ورد و لێزانە لەبەکارھێنانی قناص دا، ماوەی ١٤ ساڵ لەدراماکەدا بەژداری کردووە و لەسەرەتایی وەرزی شازدەیەم دەکوژرێت و ڕۆڵی لەدراماکەدا کۆتایی پێدەھێنرێت.

ئەو کەسایەتییانەی ڕوخساری ئەکتەرەکەی گۆڕاوە دەستکاری

ھەندێک کەسایەتی ڕۆڵەکەی کۆتایی پێنەھێنراوە بەڵام بەرجەستەکردنی ڕۆڵەکەی بە ئەکتەرێکی دیکە سپێردراوە.

ناوی ئەکتەر ناوی لە دراماکەدا تێبینی لە چ کاتێکدا بەژدار بوون
Pınar Aydın بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان (١) ئەم کەسایەتییە لەماوەی دراماکەدا (٤) جار ڕووخساری ئەکتەرەکەی گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە. ١–٨٦
Sitare Bilge بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان (٢) ٨٧–١٢٥
İpek Yaylacıoğlu بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان (٣) ١٢٦–٥٢١
Elvan Dişli بنار سۆیلۆ ئاکدۆغان (٤) ٥٢٢ - بەردەوامە
Özge Özbütün شوعلە چۆبان (١) ئەم کەسایەتییە لەماوەی دراماکەدا (٣) جار ڕووخساری ئەکتەرەکەی گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە. ١–٢٠٩
Manolya Aşık شوعلە چۆبان (٢) ٢١٠–٥٢١
Ecem Öz شوعلە چۆبان (٣) ٥٢٢ - بەردەوامە
Filiz Taçbaş ئایلا سۆیلۆ (١) ئەم کەسایەتییە لەماوەی دراماکەدا (٢) جار ڕووخساری ئەکتەرەکەی گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە. ١–٢٥٠
Hülya Kalebayır ئایلا سۆیلۆ (٢) ٢٥١ - بەردەوامە

وەرزەکان دەستکاری

ئەم درامایە لە وڵاتی تورکیا سەرەتا ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەمجار تەنھا وەک درامایەکی ئاسایی دروست کراوە و پێشبینی نەکراوە وەک ئێستای لێبێت، دوای یەکەم پەخشکردنی پێشوازییەکی زۆری بینەرانی لێکراوە و داوای دروستکردنی وەرزی دووەمی کراوە، پاشان ساڵی ٢٠٠٧ وەرزی دووەمی نمایشکراوە و بەو جۆرە وەرزەکان ھەموو ساڵێک درێژەی ھەیە و ئێستا ماوەی ١٦ ساڵە بەردەوامە.

وەرز دەستپێکی وەرز کۆتایی وەرز ژمارەی زنجیرەکان ڕیزبەندی زنجیرە ساڵی بڵاوکردنەوە
وەرزی ١ ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ٤٣ ١–٤٣ ٢٠٠٦–٢٠٠٧
وەرزی ٢ ٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ٤٣ ٤٤–٨٦ ٢٠٠٧–٢٠٠٨
وەرزی ٣ ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ٣٩ ٨٧–١٢٥ ٢٠٠٨–٢٠٠٩
وەرزی ٤ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ٤١ ١٢٦–١٦٦ ٢٠٠٩–٢٠١٠
وەرزی ٥ ٢٣ی ئابی ٢٠١٠ ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١١ ٤٣ ١٦٧–٢٠٩ ٢٠١٠–٢٠١١
وەرزی ٦ ٥ی ئەیلوولی ٢٠١١ ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ٤١ ٢١٠–٢٥٠ ٢٠١١–٢٠١٢
وەرزی ٧ ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ٤٣ ٢٥١–٢٩٣ ٢٠١٢–٢٠١٣
وەرزی ٨ ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ٤٣ ٢٩٤–٣٣٦ ٢٠١٣–٢٠١٤
وەرزی ٩ ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ٤٠ ٣٣٧–٣٧٦ ٢٠١٤–٢٠١٥
وەرزی ١٠ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ١ی تەممووزی ٢٠١٦ ٣٢ ٣٧٧–٤٠٨ ٢٠١٥–٢٠١٦
وەرزی ١١ ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ٣٩ ٤٠٩–٤٤٧ ٢٠١٦–٢٠١٧
وەرزی ١٢ ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ٣٨ ٤٤٨–٤٨٥ ٢٠١٧–٢٠١٨
وەرزی ١٣ ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ٣٦ ٤٨٦–٥٢١ ٢٠١٨–٢٠١٩
وەرزی ١٤ ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ٣٥ ٥٢٢–٥٥٦ ٢٠١٩–٢٠٢٠
وەرزی ١٥ ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ٣٨ ٥٥٧–٥٩٤ ٢٠٢٠–٢٠٢١
وەرزی ١٦ ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ۱۷ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ ۳٨ ٥٩٥-٦۳۲ ٢٠٢١–٢٠٢٢
وەرزی ۱۷ ۱٤ی تشرینی یەکەم ۲۰۲۲ بەردەوامە ٦۳۳- بەردەوامە ۲۰۲۲ - ۲۰۲۳

پەخشکردن دەستکاری

وڵات ناوی دراما ناوی کەناڵ کاتی یەکەم پەخشکردن
تورکیا Arka Sokaklar کەناڵ دی ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٦
عێراق کۆڵانەکانی پشتەوە NRT2 ٢ی ئابی ٢٠١٥

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Arka Sokaklar (Action, Adventure, Comedy), Erler Film, 2006-07-31, retrieved 2022-07-05