کۆنی و کارلا
کۆنی و کارلا (بە ئینگلیزی: Connie and Carla) فیلمێکی کۆمیدی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە دەرھێنانی مایکل لێمبێکە، و نیا ڤاردالۆس و تۆنی کۆلێت و دەیڤید دوچۆڤنی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ڤاردالۆسەوە نووسراوە.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/a/ad/Movie_Connie_and_Carla.jpg)
فیلمەکە لە شاری ڤانکۆڤەر وێنەگیراوە و ژمارەیەک دراگ کوین(Drag queen)ە ناوخۆیییەکانی تێدا بەشداربوون لەوانە جوان-ئی، جەستن تایم، کارلۆتا گورل، سامەر کلیرانس، دیڤانا دیمیل، سیمۆر ئیلوزیۆن و ھێلێنا ھاندباگ.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Connie and Carla»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.