کۆمەڵکوژیی پاریس لە ساڵی ١٩٦١

کۆمەڵکوژیی پاریس لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١ یان (ساڵڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١) کە لە کاتی جەنگی جەزائیر (١٩٥٤–١٩٦٢) ڕوویدا، ئاماژەیە بۆ ھێرشی ھێزەکانی پۆلیسی فەڕەنسا بۆ سەر خۆپیشاندانێکی ئاشتییانە کە لەلایەن نزیکەی ٦٥ ھەزار جەزائیرییەوە ڕێکخرابوو. خۆپیشاندانەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قەدەغەی ھاتوچۆ بەسەر جەزائیرییەکان لە پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدرا و لەژێر ڕێنمایی سەرۆکی پۆلیسی ئەوکاتەی پاریس، مۆریس پاپۆن، پۆلیس بە زۆر ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوە.

کۆمەڵکوژیی پاریس لە ساڵی ١٩٦١
بەشێکە لەتوندوتیژی پۆلیس لە فەڕەنسا
جێپاریس
کاتی ڕوودان١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١

لە ساڵی ١٩٩٨ حکوومەتی فەڕەنسا دانی بەوەدانا کە ٤٠ کەس لە ئەنجامی ئەم سەرکوتکردنەدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام خەمڵاندنەکانی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی قوربانییەکان ڕەنگە بگاتە ٣٠٠ کەس.[١] مێژوونووس ژان لووک ئاینۆدی سەلماندی کە ھێرشەکە بە مەبەست بووە، و لە ساڵی ١٩٩٩دا لە داوای یاسایی دژی مۆریس پاپۆن سەرکەوتنی بەدەستھێنا. شایەنی باسە پاپۆن لە ساڵی ١٩٩٨ بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی سزا درا بەھۆی ڕۆڵی لە ڕژێمی ڤیشی کە ھاوکاری ئەڵمانیای نازی کرد لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا. بەڵگەنامە و ئیفادە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مۆریس پاپۆن بووە کە پۆلیسی ئاڕاستە کردووە توندوتیژی سەرکوت بکات، تەنانەت ئەفسەرەکانیشی ھانداوە کە ھێز بەکاربھێنن لەگەڵ گرنتی پارێزگاری لە لێپێچینەوە.[٢]

دوای چل ساڵ لە کۆمەڵکوژییەکە، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١، بێرتراند دیلانۆ، سەرۆکی شارەوانی سۆسیالیستی پاریس تابلۆیەکی یادگاری لەسەر پردی پۆنت سانت میشێل دانا.[٣] بۆ یادی قوربانیان. سەرەڕای نەبوونی خەمڵاندنی وردی فەرمی، لە لافیتەدا ئاماژە بە بیرەوەری زۆرێک لە جەزائیرییەکان کراوە کە لەکاتی سەرکوتکردنی خوێناوی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١دا کوژراون. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠٧ (ڕۆژی دوای مردنی پاپۆن) داواکاری پێشکەشکرا بۆ گۆڕینی ناوی وێستگەی میترۆی پاریس کە لە شاری جنێڤیلی دروستکرابوو بۆ ئەوەی ناوی «١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١»ی لەسەر بێت بۆ یادی کۆمەڵکوژییەکە.[٤] [٥]

ڕووداوەکان لە ڕێگەی کۆمەڵێک وێنە و بەشێکی زۆریان بە وێنەکێشان بەڵگەدار کران.

زانیاری سەرەتایی

دەستکاری

کۆمەڵکوژییەکەی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١ لە چوارچێوەی شۆڕشی ڕزگاریخوازی جەزائیردا (١٩٥٤–١٩٦٢) ڕوویدا، کە بە تێپەڕبوونی کات توندوتیژییەکان زیادی کرد، بەتایبەتی دوای گەیشتنی چارڵز دیگۆل بۆ دەسەڵات لەکاتی قەیرانی ئایاری ١٩٥٨دا ئەم گۆڕانکارییە لە سەرکردایەتی لەگەڵ گۆڕانکارییەکی لەناکاوی سیاسەتی گشتیدا بوو بەرەو پرسی سەربەخۆیی جەزائیر. لە بەرامبەر پەرەسەندنی داواکارییەکانی سەربەخۆیی، ڕێکخراوی سوپای نھێنی (OAS) ھەموو ئامرازە بەردەستەکانی بەکارھێنا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرەی ڕزگاری نیشتمانیی جەزائیر کە بە ھاوکاری ھەندێک لە چالاکوانانی وەک تۆڕی جینزۆن. بەڵام ئەو سەرکوتکردنەی کە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا چ لە جەزائیر و چ لە فەڕەنسای شارە گەورەکاندا ئەنجامیاندا، لەڕادەبەدەر دڵڕەقانە بوو.

ئامارەکان

دەستکاری
  • ٦٥ ھەزار خۆپیشاندەر.
  • ٤٠-٣٠٠ کەس کوژراون.
  • دیارنەمانی ٨٠٠ کەس، فڕێدراونەتە ناو کەناڵە ئاوە پیسەکان و ڕووباری سێن.
  • حەوت ھەزار بریندار.
  • ٣٤ ھەزار و ٦١٤ کەس دەستبەسەر کراون و ٢١ ھەزار و ٦١٩ کەسیان ڕەوانەی جەزائیر کراون و خراونەتە شوێنەکانی دەستبەسەرکردن و زیندانەکانەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Swedenburg, Ted. 2002. "Islamic Hip-Hop versus Islamophobia" in Mitchell, Tony (ed) Global Noise. p.77
  2. ^ (فەڕەنسی) Jean-Luc Einaudi: "La bataille de Paris: 17 octobre 1961", 1991,
  3. ^ «Le 17 octobre 1961, la réalité d'un massacre face à un mensonge d'Etat (17 October 1961, the reality of a massacre against a state lie)» (بە فەرەنسی). لو موند. 16 October 2001. لە ڕەسەنەکە لە 10 مارس 2006 ئەرشیڤ کراوە. لە 7 May 2006 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ (بە فەرەنسی) https://web.archive.org/web/20071211113942/http://www.saphirnews.com/Une-station-de-metro-17-Octobre-1961-_a6043.html. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. ^ «Une station de métro près de Paris baptisée "17-Octobre-1961"?». Liberté (Algeria),. 18 February 2007. لە ڕەسەنەکە لە 27 September 2007 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) (also . ١٨ی شوباتی ٢٠٠٧ https://web.archive.org/web/20070804231122/http://chelhab.football.fr/2007/02/18/207-une-station-de-metro-pres-de-paris-baptisee-17-octobre-1961. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=، |ڕێکەوت=، و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)) (فەڕەنسی)