کۆمەڵکوژییە بێخوێنەکان (بەڵگەفیلم)

کۆمەڵکوژییە بێخوێنەکان (بە ئینگلیزی: Bloodless Massacres) بەڵگەفیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی بڵند عەلی. ساڵی ٢٠١٩ بەرھەم ھاتووە.

کۆمەڵکوژییە بێخوێنەکان
Bloodless Massacres
دەرھێنەربڵند عەلی
بەرھەمھێنەرھونەر ئەحمەد
چەشنی فیلمبەڵگەفیلم
وێنەگری سینەماییئارام عومەر
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٩
ماوەی فیلم١٥ خولەک
وڵاتباشووری کوردستان
زمانکوردی

ناوەرۆکی فیلم دەستکاری

کۆمەڵکوژییە بێخوێنەکان لەڕێی بەسەرھاتی دوو کەسایەتیی خەڵکی ھەڵەبجە بە ناوەکانی حەمەعەلی و حەمەڕەشید ئاوەڕوویەک لە دوو ھێرشەکەی ڕژێمی بەعس لە ساڵەکانی ١٩٧٤ و ١٩٨٨ بۆ سەر ئەم شارە دەداتەوە. ھەروەھا ئاماژەیەکیش بە ڕۆڵی ئێران لە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەکات.

نمایشکردن دەستکاری

ئەم فیلمە لە دوازدەھەمین فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی پیشان درا.

سەرچاوەکان دەستکاری