کۆمسای (لەدایکبووی ١٤ی ئابی ١٩٩٢ لە سنە) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردە. سەرەتاکانی دەرکەوتنی بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەگەڕێتەوە و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە ھێنا. ئەو لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە.[١]

کۆمسای
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٩٢-٠٨-١٤) ١٤ی ئابی ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ)
سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
چەشنەکانپۆپ، ڕاپ
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٣–ئێستا

نازناو دەستکاری

ئەو نازناوی «کۆمسای» لەسەر خۆی داناوە و لەبارەی ماناکەیدا وتوویەتی: «کۆمسای ناوی جێژنێکە لە ھەورامانی تەخت، لای گۆڕی پیرشالیاری زەردەشت، ھەموو ساڵێک خەڵک کۆدەبنەوە و بەردێک بەناوی کۆمسای دەشکێنن، لە ماوەی ساڵێکدا ئەو بەردە وەک خۆی لێدێتەوە و دەڵێی نەشکاوە، پێی دەڵێن کۆمسای».[٢]

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

کۆمسای لە ١٤ی ئابی ١٩٩٢، لە خێزانێکی کورد لە سنە لەدایکبوو و بەوتەی خۆی باوکی خەڵکی باشووری کوردستان و دایکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەو لەبارەی ئاستی خوێندنیدا ئاشکرایکردووە کە زانکۆی تەواو کردووە و بەشی بازرگانی و وەرگێڕانی ئینگلیزیی خوێندووە و بۆ بەشی پزیکشی دەخوێنێت.[٣]

ژیانی کەسی دەستکاری

کۆمسای ھاوسەرگیری کردووە و لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە وڵاتی یەریڤان، پایتەختی ئەرمەنستان دەژی.[٣] ئەو سەبارەت بەوەیکە پەیڕەوی کام ئایینێکە، ڕایگەیاندووە بیروبڕواکەی ھیچ شتێک لە ژیانی کەس ناگۆڕێت[٢] و خۆی بە کەسێکی فێمینیزم و ئازاد دەزانێت.[٤] کۆمسای ھەروەھا لە وەسفی خۆیدا دەڵێت: «من ھونەرمەندم، خێرخوازم و خوێندەوارم، دوو زانکۆم تەواوکردووە، ئەسترۆلۆژیزانم و ئاشقی مێتافیزیکم، بڕوام بە کارما ھەیە و یۆگا دەکەم و ئازادم، چۆنکە بەپێی سوننەتە دروستکراو و بیرە کۆنەکان ناژیم، ژیانم پاک و سادەیە».[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری