کۆتاییی دونیای نەفرەتی

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بەڕیتانییە
(لە کۆتایی دونیای نەفرەتیەوە ڕەوانە کراوە)

کۆتاییی دونیای نەفرەتی (بە ئینگلیزی: The End of the F***ing World) زنجیرە درامایەکی تەلەڤیزیۆنی بەریتانیی کۆمێدیای ڕەشە، لە ڕۆمانێکی گرافیکی لەژێر ھەمان ناو وەرگیراوە، کە لە نووسینی چارڵز فۆرسمنە. ھەر ھەشت ئەڵقەی زنجیرەکە بۆ یەکەم جار لە کەناڵ ٤ لە شانشینی یەکگرتوو لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ پەخش کران، دواتر ھەر ھەموو بەشەکانی لە ئۆڵ ٤ بڵاوکرایەوە. ئەم بەرھەمە بە ھاوبەشی لەگەڵ نێتفڵکس بەرھەم ھاتووە، کە دواتر لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە سەرتاسەری جیھان لەسەر تۆڕی نێتفڵکس بڵاوکرایەوە. ئەم زنجیرەیە باس لە جێمس (ئەلێکس لاوتەر)ی ١٧ ساڵان دەکات، کە پێی وایە پەشێوی دەروونی ھەیە، ھەروەھا باس لە ئەلیسا (جێسیکا باردن)ی قوتابی سەرەڕۆی ھاوپۆلەکەی جێمیس دەکات، کە دەرفەتی ڕاکردن لە ژیانە ناخۆشەکەی ماڵی لە جێمس دەبینێت.

کۆتاییی دونیای نەفرەتی
بەرگی دەستپێکی زنجیرەکە
چەشن
وەرگیراو لەکۆتاییی دونیای نەفرەتی 
لە لایەن چارڵز ئێس. فۆرسمن
نووسەرچارڵی کۆڤێل
دەرھێنەر
  • جۆناتان ئێنتویستلی
  • لوسی کێرنەیک
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)گراھام کۆکسۆن
وڵاتی بەرھەمھێنەرشانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٨ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • ئێد ماکدۆناڵد
  • موڕای فێرگسن
  • ئاندی بەیکەر
  • پیتەر فراید
  • دۆمینیک دۆچەنان
  • جۆناتن ئێنتویستلی
بەرھەمھێنەر(ان)کەیت ئۆگبۆرن
وێنەگر
  • جەستن براون
  • بێن فۆردسمان
ماوەی پەخش١٩–٢٢ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • فیلمەکانی کلێرکنوێڵ
  • دۆمینیک دوچەنان پرۆداکشن
پەخش
تۆڕ
  • کەناڵ ٤ی شانشینی یەکگرتوو
  • ئۆڵ ٤
فۆرماتی وێنە١٠٨٠ئای
فۆرماتی دەنگستیریۆ
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-24)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

ئەم زنجرەیە لە کورتەکۆمێکی فۆرسمن وەرگیراوە، کە دواتر ھەمووی لە بەرگی کتێبێکدا لە ساڵی ٢٠١٣ کۆکراوەتەوە. دروستکەری زنجیرەکە جۆناتان ئینتویستلی پەیوەندی بە نوسەرەکەی دەکات بۆ دروست کردنی فلیمێک، کورتە فلیمێک لە ساڵی ٢٠١٤ لێی بەرھەم ھات. دواتر لە جیاتی پرۆژەی فلیمەکە، زنجیرەیەکی ھەشت ئەڵقەیی لێ دروست کرا، کە لە نیسانی ٢٠١٧ دەست بە تۆمارکردنی کرا. زنجیرەکە لە نووسینی چارڵی کۆڤێلە، و ئەڵقەکانیشی لە لاین ئینتویستلی و لوسی کێرنەیک دەرھێندراوە. وەرزی دووەمی تا وەکو ئێستا ڕانەگەیندراوە، ھەر چەندە ئینتویستلی و کۆڤێڵ و لاوتەر، ھەموویان ئاماژەیان بە ئەگەری دروست کردنی لە داھاتوودا کردووە.

زنجیرەکە لە لایەن ڕەخنەگڕانەوە پێشوازی باشی لێکراوە، ستایشی نووسین، بەرھەم ھێنان و وروژاندنی بابەتەکانی ناوی کراوە، ھەروەھا ستایشی نواندنی ھەر دوو ئەکتەری سەرەکی لاوتەر و باردن کراوە. زنجیرەکە بۆ خەڵاتی تەلەفزیۆنی بەریتانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ پاڵێوڕاوە لە بەشی باشترین زنجیرە دراما.[١]

چیڕۆک دەستکاری

جەیمس کوڕێکی ١٧ ساڵانە و پێی وایە کە نەخۆشی دەروونی ھەیە. ئەو ئاژەڵەکان تەنیا بۆ خۆشی دەکوژێت، بەڵام بە تێپەربوونی کات لەوە بێزار دەبێت. ئەو بڕیار دەدات کە مرۆڤ بکوژێت. لەبەر ئەوە ئەلیسای ھاوپۆڵی دەکاتە ئامانجی پرۆژەکەی. ئەلیسا کچێکی دەم درێژی سەڕەڕۆی ١٧ ساڵانە کە ئەویش کێشەی لە ماڵ و ژیانی خۆیی ھەیە. ئەو پێشنیاری ڕاکردن دەخاتە بەردەم جەیمس، بەو ھیوایەی بە ھۆی ئەو سەرکێشییەوە، لە ماڵە پڕ لە کێشەکەی دوور بکەوێتەوە، جەیمس بەوە ڕازی دەبێت، چونکە ئەویش لە دەرفەتێک وا دەگەڕا بۆ ئەوەی ئەلیسای نێچیری بکوژێت. ھەردووکیان پێکەوە دەست بەو سەرکێشییەی سەر شەقامەکانی ئینگلتەرا دەکەن، لەوێوە پەیوەندییان پەرە دەستێنێت.

ئەکتەر و کەسایەتییەکان دەستکاری

سەرەکی دەستکاری

  • ئەلێکس لاوتەر لە ڕۆڵی جەیمس، کوڕێکی ١٧ ساڵانە پێی وایە کە دەروون نەخۆشە؛ لە پەیوەندییەکی شێواوە لەگەڵ ئەلیسا.[٢] جاک ڤییەل ڕۆڵی جەیمسی منداڵ دەبینێت.
  • جێسیکا باردن لە ڕۆڵی ئەلیسا، کچە ھەرزەکارێکی سەڕەڕۆیە. جەیمس وەکو نێچیر و قوربانییەک دەیبینێت، دواتر ئەوە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری.[٢] ھۆڵی بیچی ڕۆڵی ئەلیسای منداڵ دەبێنێت.
  • گێما وڵان لە ڕۆڵی دی سی یونس نوون، ھاوکاری ئەفسەری پۆلیس داریگۆ.
  • ونمی مۆساکۆ لە ڕۆڵی دیراگۆ، ھاوکاری ئەفسەری پۆلیس نوون.
  • ستیڤ ئۆرام لە ڕۆڵی فیل، باوکی جەیمس.
  • کریستین بۆتۆملی لە ڕۆڵی گوین، دایکی ئەلیسا.
  • ناڤین چۆودھری لە ڕۆڵی تۆنی، زڕباوکە خراپ و دەستدرێژەکەرەکەی ئەلیسایە.
  • باری وارد، لە ڕۆڵی لێسلی فۆلی، باوکە دابەشکەرە مادە بێھۆشبەرەکانی ئەلیسایە.

مێوان دەستکاری

  • کێرستۆن وارینگ لە ڕۆڵی دێبی، خۆشەویستە کۆنەکەی لێزلی، کە منداڵی لێی ھەیە.
  • جیڤ بێڵ لە ڕۆڵی مارتن، خێزاندار و نامۆیە، ئەلیسا و جەیمس سواری ئۆتۆمبێلەکەی دەکات.
  • ئەلێکس سۆیەر لە ڕۆڵی تۆفەر، گەنجێکە ھەوڵ دەدات لەگەڵ ئەلیسا سێکس بکات.
  • جۆناتان ئەریس لە ڕۆڵی دکتۆر کلیڤ کۆچ، نووسەر و پرۆفیسۆر و بکوژە، یەکەمین نێچیری مرۆڤی جەیمس دەبێت.
  • ئەلین دەیفیس لە ڕۆڵی فلۆرا، دایکی کلیڤ.
  • ئێرەل کەیف لە ڕۆلی فرۆدۆ، کارمەندێکی بێچارەی بەنزینخانەیەکە.
  • فلێچی مۆنتاگۆ لە ڕۆڵی بەرێوەبەری بەنزینخانە.
  • ئەلێکس بێکێت لە ڕۆڵی جۆنۆ، یەکێک لە کڕیارەکانی لێزلی.
  • لیۆن ئاننۆر لە ڕۆڵی ئیمیل، کارمەندی ئەمنی فرۆشگایەک کە ئەلیسای دەستبەسەری دەکات.
  • مات کینگ لە ڕۆڵی دی سی ئێدی ئۆنسلۆ.
  • کێلی ھاریسۆن لە ڕۆڵی دایکی مردووی ئەلیسا.
  • زێرینا ئیمسرۆڤیک، لە ڕۆڵی منداڵە زڕ خوشکەکەی ئەلیسایە.

بەرھەم ھێنان دەستکاری

پەرەپێدان دەستکاری

زنجیرەکە لە کارێکی کۆمیکی وەرگیراوە کە بە ھەمان ناوە و لە نووسینی چارڵز فۆرسمنە. لە سەرەتادا وەکوو کورتە کۆمێکی خۆبڵاوکراوە بڵاوکراوەتەوە، دواتر ھەموو بەشەکانی وەکوو ڕۆمانێکی وێنەدار لە لایەن قانتاگرافیکس لە ساڵی ٢٠١٣ چاپکراوە. دواتر دووبارە لە بەرگێکی ڕەق لە ساڵی ٢٠١٧ چاپکرایەوە.[٣]

لەو کاتەی کە فۆرسمن خەریکی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بوو، جۆناتن ئینتویستلی پەیوەندی پێوە دەکات تاوەکوو بۆ کارێکی سۆمایی وەریبگرێت. لە سەرەتادا بیرۆکەکە ئەوە بوو کە بکرێتە فلیمێکی ئەمریکی، دواتر بریار درا وەکو زنجیرەیەک لە ئەنتەرنێت بڵاوبکرێتەوە. فلیمەکە لە لایەن فلیم ٤ دروست کرا، ئینتویستلی تێچووی کورتە فلیمەکەی گرتە ئەستۆی خۆی.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤ کورتە فلیمەکە دروست کرا،[٥] کە چەند ئەکتەرێک لەو ئەکتەرانەی کە لە زنجیرە دراماکە بەشداربوون، نوواندنیان لەو فیلمە کرد. دەرھێنەرەکەی ئینتویستلی و بەرھەمھێنەرەکەشی دۆمینیک بۆچانچان بوو؛[٦] جێسیکا باردن ڕۆڵی ئەلیسای بینی. لە جیاتی ئەلیکس لاوتەر، کرێگ ڕۆبێرتس ڕۆڵی جەیمسی بینی.[٧]

ھەرچەندە پێشوازی لە کورتە فلیمەکە زۆر باشبوو، بەڵام ھیچ کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنان نەیانویست وەبەرھێنان لە بیرۆکەی دروست کردنی فلیمێکی درێژ بۆ چیڕۆکەکە بکەن. ئینتویستلی و بۆچانان بریاریاندا بیکەنە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کلارکوینویل فلیمس، کە دواتر بەشداریکردنی کەناڵ ٤ و نێتفڵکسی بەدوایدا ھات. فۆرسمن ھیچ ڕۆڵێکی فەرمی لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکە نەبوو، ئەو دەیویست کار لە کۆمێکەکەی تەواو بکات، ھەر چەندە وینتویستلی بە شێوەیەکی بەردەوام ڕاوێژی پێدەکرد و لە بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەی زنجیرەکە ئاگاداری دەکردەوە.[٨]

چیڕۆکی زنجیرەکە لە چیڕۆکی کۆمیکەکەی فۆرسمن جیاوازی ھەیە. لە کتێبە چاپکراوەکە، منداڵەکان بکوژێکی شەیتان پەرست دەکوژن، کە خێزانەکەی ئەفسەری پۆلیسە؛ لە جیاتی ئەوە لە زنجیرەکە دوو ئەفسەری پۆلیسی تێدایە یوونس نوون و تێری دیراگۆ، ھیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە کە بکوژەکە شەیتان پەرست بێت.[٩] یەکێکی تر لە جیاوازییە دیارەکان ئەوەیە، لە کۆتایی کۆمیکەکە: ئەفسەری پۆلیسە شەیتان پەرستەکە بەدوای جەیمسەوە دەبێت، ھەردووکیان ھێرش دەکەنە سەر یەکتری، لەو کاتەی کە پۆلیس ھەوڵی جیاکردنەوەیان لە یەکتری دەدات. دواتر دەنگی تەقەکردن دێت. لە دیمەنی کۆتایی دایکی ئەلیسا دەبینرێت کە باسی ڕزگارکردنی کچەکەی دەکات لە دەست جەیمس، لە کاتێکدا ئەلیسا ناوی جەیمس لەسەر قۆڵی ھەڵدەکەنێت. ھەندێک لە ڕەخنەگران پێیان وایە کە ئەمە بە واتای مردنی جەیمس دێت،[٩] بەڵام فۆرسمن کۆتایییەکەی بە نادیار و لێڵ باس دەکات.[٨]

وێنەگرتن دەستکاری

یەکەم ئەڵقەی ئەم درامایە لە نیسانی ٢٠١٧ دەست بە کاری وێنەگرتنی کرا، بە چەند ھەفتەیەک پێش بڵاوکردنەوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، کارەکانی وێنەگرتنی تەواو بوو. ھەرچەندە لە ئینگلتەرا وێنەی گیرا، بەڵام بە شێوازێکی ئەمریکی کارەکانی ئەنجام درا، وینتوستلی کاریگەری زنجیرەکانی توین پیکس و فارگۆی لەسەر ھەبوو. بە زۆری، دیمەنی ئەڵقەکان لە ناوچەکانی دەورووبەری ساری وێنەیان گیرا، لەگەڵ چەند شوێنێکی تری ستۆدیۆکانی واکینج، براکنێل و لۆنکرس.[٤] یەکێکیتر لە شوێنی وێنە گرتنەکە لە لیزداون ئۆن سی بوو.[١٠] ئینتویستلی، بەزۆری دیمەکانی لە پێشەوە دەگرت، بە تایبەتی لە ئەڵقە سەرەتاییەکان، کاتێک لە ناو چوارچێوەی دیمەنەکە تەنیا یەک کەسایەتی تێدا دەبوو، ئەمەش بۆ گەیاندنی ڕاستەوخۆی کاردانەوەی کەسایەتییەکانی ناوی لە کاتی گاڵتە کوشندەکان.[٤]

ڕووداوەکانی زنجیرەکە لە ڕۆژانی ئەمڕۆ ڕوودەدات، بەڵام ئینتویستلی ئامانجی ئەوە بوو کە زنجیرەکە ئەو ھەستە بدات کە ڕووداوەکانی ناوی لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ بۆ ٢٠٠٦ ڕووی داوە. ھەروەھا، شێوازی ژەمی نان خواردنی ئێوارە، شێوازی ساڵانی حەفتاکانە، گۆرانییەکانی ناوی، گۆرانی ساڵانی پەنجا و شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردووە، لەگەڵ گۆرانی ڕەسەنی زنجیرەکە کە ھی گراھام کۆکسۆنە، کە ئەندامی دامەزرێنەری باندی بلورە. ئینتویستلی لە باسی مۆسیقای کاکسن بە مۆسیقا تاریکەکانی کۆڵانەکانی شارۆچکەکان دەچووێنێت، تێبینیش دەکرێت کە گۆرانییەکانی لە ئەڵقە کۆتایییەکانی لە دیمەنی ئەفسەرە پۆلیسەکان بەکارھێنراوە.[٤]

تەواوکردنی چاوەڕوانکراو دەستکاری

یەکەم وەرزی، تەواوی چیڕۆکە ڕەسەنەکەی فۆرسمنی ڕووماڵ دەکات.[١١] لە ٢٥ی کانوونی دوومی ٢٠١٧، جۆناتن ئینتویستلی باسی لە وەرزی دووەمی کرد، دووپاتی کردەوە و وتی «ئێمە زیاتر گەڕان دەکەین و دەبینین کە چی بکەین بۆ ئەوەی جیھانەکە فراوانتر بکەین.» لە پاشان، ئینتویستلی ئاشکرای کرد کە نێتفڵکس تامەزرۆی ڕوودانی وەرزی دووەمە.[١٢] نووسەری زنجیرەکە چارلی کۆڤێیل وتی «پێم وایە، چەندان چیڕۆکمان ھەیە کە دەتوانین بیانگێرینەوە.» و پێشی خۆشە کە زیاتر لەسەری بنووسێت.[١٣] ئەلێکس لاوتەر لە چاوپێکەوتنێکدا خۆشحاڵی خۆی بۆ وەرزی دووەم ڕاگەیاند و وتی کە دەرفەتێک بە کۆڤێیل دەدات کە زیاتر گەڕان لە نێو ئەندێشەکانی بکات.[١١]

بڵاوکردنەوە دەستکاری

زنجیرە ھەشت ئەڵقەیەکە، یەکەم ئەڵقەی خۆی بۆ یەکەم جار لە کەناڵی چوار لە شانشینی یەکگرتوو لە ٢٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، لە پاشان ھەر ھەشت ئەڵقەی لە ئۆڵ ٤ بڵاوکرایەوە.[٣] کۆتاییی دونیای نەفرەتی بە ھاوبەشی لەگەڵ نێتفڵکس[٣] و بە شێوەیەکی تایبەتی بۆ بەشداربووانی لە سەرتاسەری جیھان لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[١٤] لە کۆتاییی ھەفتەی یەکەمی پەخشەکە، فرۆشی ڕۆمانە وێنەدارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە.[٩]

پێشوازیکردن دەستکاری

کاردانەوەی ڕەخنەگرانە دەستکاری

کۆتاییی دونیای نەفرەتی، لە ئێستادا ھەڵگری ڕیزبەندی ڕەزامەندییە بە ڕێژەی ٩٨٪ لە وێبگەی ڕۆتین تۆمەیتۆزە بە تۆمارکردنی ٤١ پێداچوونەوە، کە دەکاتە ڕێژەی ٨٫٢ لە دە.[١٥]

پێداچوونەوەر دانێیل فیێنبێرگ لە ھۆلیوود ڕیپۆرتەرز، ستایشی نووسینی دراماکە و کارەکتەر و گۆرانییەکانی ناوی دەکات، ھەروەھا ستایشی نواندنی ئەکتەرە سەرەکییەکانی دەکات ھەر یەک لە ئەلێکس لاوتەر و جێسیکا باردن، و بە «ھەشت ئەڵقەی گەوھەری کۆمیدیای ڕەشی بەریتانی» وەسفی دەکات.[١٦] ھەروەھا کێڵی لاولێر لە یوئێسئەی تودەی بە «بەردڵ» باسی دەکات و ستایشتی نوواندنی ئەکتەرە سەرەکییەکان و بیرۆکە و نوسین و بەرھەم ھێنانی دەکات.[١٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Bafta TV Awards 2018". BAFTA. Archived from the original on 15ی Mayی 2018. Retrieved 15 May 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ ئ ا "E4 and Netflix cast Black Mirror's Alex Lawther in dark teen thriller The End of the F***ing World". Digital Spy. 24 September 2016. Archived from the original on 6ی Septemberی 2018. Retrieved 24 September 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ ئ ا ب "The End of The F***ing World – Reprinted!". Fantagraphics Books. Archived from the original on 14ی Februaryی 2018. Retrieved 13 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ ئ ا ب پ Steven, Rachael (6 November 2017). "Making The End of the F***ing World". Creative Review. Archived from the original on 1ی Septemberی 2018. Retrieved 13 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ "It's the End Of The F***ing World for E4". Chortle. 24 April 2017. Archived from the original on 6ی Septemberی 2018. Retrieved 13 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ Lockett, Dee (12 January 2018). "The End of the F***ing World Star Jessica Barden on Paying Homage to the Pulp Fiction Dance". Vulture. Archived from the original on 13ی Julyی 2018. Retrieved 13 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ McCreesh, Louise (8 January 2018). "Did you know that The End of the F***ing World on Netflix is based on a short film?". Digital Spy. Archived from the original on 2ی Julyی 2018. Retrieved 13 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ ئ ا Riesman, Abraham (23 January 2018). "The End of the F***ing World's Charles Forsman on His Indie Comic Turning Into a Netflix Hit". Vulture. Archived from the original on 12ی Julyی 2018. Retrieved 13 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ ئ ا ب Sandwell, Ian (9 January 2018). "The End of the F***ing World had a darker alternate ending in the original comic". Digital Spy. Archived from the original on 2ی Julyی 2018. Retrieved 13 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ Kent Film Office. "Kent Film Office The End of the F***ing World Article". Archived from the original on 14ی Marchی 2018. Retrieved 2ی Julyی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  11. ^ ئ ا Houghton, Rianne (11 January 2018). "The End of the F***ing World season 2 IS possible, says star Alex Lawther". Digital Spy. Archived from the original on 6ی Julyی 2018. Retrieved 14 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  12. ^ Foutch, Haleigh (20 January 2018). "'The End of the F***ing World' Creator on Season 2 Conversations and Expanding the Story". Collider. Archived from the original on 1ی Julyی 2018. Retrieved 13 February 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  13. ^ Miller, Julie (26 January 2018). "The End of the F***king World's Alyssa May Be the Best Teen Heroine of 2018". Vanity Fair. Retrieved 14 February 2018.
  14. ^ Joest, Mick (2 January 2018). "The End Of The F***ing World Trailer: First Look At Netflix's New Dark Comedy". CinemaBlend. Archived from the original on 6ی Septemberی 2018. Retrieved 15 January 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  15. ^ "The End of the F**ing World: Series 1". Rotten Tomatoes. Archived from the original on 8ی Septemberی 2018. Retrieved 22 May 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  16. ^ Fienberg, Daniel (5 January 2018). "'The End of the F***ing World' review". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 22ی Augustی 2018. Retrieved 5 January 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  17. ^ Lawler, Kelly (4 January 2018). "Review: Why Netflix's 'The End of the … World' is batty fun". USA Today. Archived from the original on 20ی Julyی 2018. Retrieved 5 January 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری