کڵۆد شانن
کڵۆد ئێلوود شانن (بە ئینگلیزی: Claude Elwood Shannon) ئەندازیاری ئەلیکترۆنیک و بیرکاری ئەمریکایی بوو کە بە باوکی تیۆریی زانیاری دەناسرێت. ئەو ٣٠ی ئەپریلی ١٩١٦ لە میشیگان لەدایکبوو و ٢٤ی فەبریوەریی ٢٠٠١ مرد.
کڵۆد شانن | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣٠ی ئەپریلی ١٩١٦ پەتۆسکی، میشیگان |
مردن | ٢٤ی فەبریوەریی ٢٠٠١ (تەمەن ٨٤ ساڵ) مێدفۆرد، ماساچۆسێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نیشتەجێ | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکایی |
بواری زانستی | زانستی کۆمپیوتەر |
شوێنی کار | پەیمانگای تەکنۆلۆجی ماساچوسیتس، تاقیگەکانی بێڵ |
قوتابیانی دکتۆرا | دانیاڵ ھیلیس، ئیڤان سەذەرلاند |
ناسراو بە ھۆی | bit (یەکەی زانیاری کۆمپیوتەر)، بیردۆزی زانیاری، کۆمپوتەری دیجیتاڵbit (یەکەی زانیاری کۆمپیوتەر)، بیردۆزی زانیاری، کۆمپوتەری دیجیتاڵ |
بیردۆزی زانیاریی شانن لە وتارێکی زانستیدا بڵاوکرایەوە لە ١٩٤٨. ھەروەھا بە یەکێک لە بناغەدانەرانی کۆمپیوتەری دیجیتاڵی و سووڕی کارەبای دیجیتاڵیش ناسراوە لە ١٩٣٧،[١] لەکاتێکدا لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا خوێندکاری ماستەر بوو لە پەیمانگای تەکنۆلۆجی ماساچوسیتس، لە تێزی ماستەرەکەیدا بە کرداری نیشانیدا چۆن جەبری دووانی دەتوانێ جۆرەھا پەیوەندی ژیربێژی و ژمارەیی پێ دروست بکرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ تەتبیقکردنی جەبری دووانی: کلۆد شانۆن و دیزاینی سووڕ [کارەبایی]. جانێت بەرنێت زانکۆی کۆلۆرادۆ ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. دوا سەردان ٣٠٫٤٫٢٠١٦
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کڵۆد شانن تێدایە. |