بیت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بیت یەکەی بناغەیی زانیارییە لە پێژمێری (Computing) و دوورڕاگەیێنی (Telecommunication)دا؛ هەر بیتێک تەنیا دوو باری هەیە. لە زانستی کۆمپیوتەردا بە تەکێک لەو بارانە دەوترێت ١ (یەک) و بە ئەوی تر دەوتریت ٠ (سفر)، یاخود کوژاوە و داگیرساو، یاخود ڕاست و هەڵە. زاراوەکە تێکەڵکردنێکی زمانەوانییە (portmanteau) لە دەستەواژەی binary digit - ڕەنووسی دووانی - و یەکەمجار جۆن تەکی لە ساڵی ١٩٤٦دا دایهێناوە.[١]
لە زانستی کۆمپیوتەردا
دەستکاریلە زانستی کۆمپیوتەردا، بیت بچووکترین یەکەی بیرگەیە. دەوترێت: نرخی هەر بیتێک یەکسانە لەگەڵ ١ یان ٠. ئەمە کاتێکە کە لە ڕوانگەیەکی دەرهەستەوە سەیری بیرگە بکەین. ئەوەی لە ڕاستەقانیدا هەیە ئەمەیە کە هەر کام لە ٠ و ١ دوو ئاستی وڵتاژی جیاوازن کە ئێمە ناوی ٠ و ١مان لێداناون.
بریتییە لە بچووکترین یەکەی پێوانەی زانیارییەکان لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و بوارەکانی تری تەکنەلۆژیای زانیارییەکاندا، هەر بیتێک لە پێوانەکردندا سفر ٠ یان بە یەک ١ خۆی دەنوێنێت، واتا یان داگیرساوە واتە ١ یان کوژاوەتەوە واتە سفر، ڕاستییەکە ئەوەیە کەلە سیستەمی دووانەییدا پێوانەکانی پێ دەژمێردرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ زانکۆی نۆرس کارۆلاینا ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، دوا سەردان 21.5.2016
ئەم «کۆمپیوتەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |