کوڵی دەروون یا کوڵوکۆی دەروون چەشنێک تاقیبوونەوەی وشیارییە کە تا ڕادەیەک کورتخایەنە و، لەگەڵ خۆیدا، چێژ و خۆشی، یا بەپێچەوانەوە، ئێش و ناخۆشی دێنێ و، تین بە جموجووڵ و چالاکیی زەین ئەدا.[١][٢] کوڵوکۆ بنچینەیییەکان بریتین لە شادی، خەفەت، ترس، تووڕەیی، قێز و، سەرسووڕماوی.

ھەست
لقیmental state، qualia
بەشێکە لەtheory of emotion
لێکۆڵینەوە لەلایەنsociology of emotions
دەبێتە ھۆکاریھەست
پێڕستcontrasting and categorization of emotions
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://psychology.stackexchange.com/tags/emotion

ژمارەیەک بابەتی لێکچوو و لێکنزیک ھەن کە پێویستە جیاوازییان بەوردی دەسنیشان بکرێت:[٣]

  • ھەستی دەروون (Feeling) وێنەی سوبژەکتیڤی کوڵوکۆی دەروونە، واتە تایبەت بەو کەسەیە کە ئەزموونی ئەکا.
  • واز (Mood) حاڵێکی تەنیوە و بڵاوە کە بەگشتی زیاتر لە کوڵوکۆ ئەمێنێتەوە و تین و گوڕیشی کەمترە.
  • کارلێکرد (Affect) زاراوەیەکی گشتیترە کە ھەموو بابەتەکانی کوڵوکۆ و ھەست و واز لە خۆ ئەگرێت.

کوڵوکۆکان لە ٣ بەش پێک ھاتووە:

  • بەشی ناسیاری، بیر و باوڕ و چاوەڕوانی؛ کە جۆر و توندی وەڵامە ھەستییەکان دەسنیشان دەکا. ئەو شتەی بۆ کەسێک زۆر خۆشە، لەوانەیە بۆ کەسێکی تر ناخۆش و ئازاردەر بێ..
  • بەشی کارەندامناسی، بریتییە لە گۆڕانکارییەکانی لەش. بۆ وێنە: کاتێک ھەستی ترس یا تووڕەیی لە کەسێکدا بھورووژێ، لێدانەکانی دڵ زۆر دەبێ، گلێنەکان ھەراو دەبن و ھەناسەدان فرە دەکا. زۆربەی ورووژانەکان لەخۆگری ورووژانێکی گشتی کۆئەندامی دەمارە.
  • بەشی دیمەنی، کە ئاماژە دەکا بە شێوە جۆراوجۆرەکانی دەربڕینی ھەست، کە تێیدا شێوەی دەموچاو، شێوەی ئەندامەکان و جووڵەکانیان، ئاھەنگی دەنگ، چێژ، شادی، خەم، ترس و ھەستەکانی تر دەگۆڕێن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کوڵوکۆ چییە؟ وتارێک لە میشێل کەبەناک (Michel Cabanac). لە سەرەتای وتارەکەدا ئەڵێ:
    "(Emotion is any mental experience with high intensity and high hedonic content (pleasure/displeasure"
  2. ^ Schacter, Daniel L. (2011). Psychology Second Edition. 41 Madison Avenue, New York, NY 10010: Worth Publishers.
  3. ^ Fox, Elaine (2008). Emotion Science: An Integration of Cognitive and Neuroscientific Approaches. Palgrave MacMillan.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری