تووڕەیی
(لە توڕەبوونەوە ڕەوانە کراوە)
توڕەبوون بریتییە لە حاڵەتێکی ھەڵچوونی باری دەروونی کە لەمرۆڤێکەوە بۆ یەکێکی دیکە ڕێژەکەی جیاوازە و ھەندێکجار گۆڕانکاریی فسیۆلۆجی و بایولۆجی لەگەڵدایە کاتێک مرۆڤ تووڕە دەبێت لێدانی دڵی زیاد دەکات و ڕێژەی پەستانی خوێن و ھۆرمۆنی وزە و ئەدرینالین و نورئەدرینالین و ھۆرمۆنەکانی دیکە بەرزدەبێتەوە. توڕەیی دوو جۆری ھەیە یەکێکیان سروشتییە و ئەوی دیکەیان نەخۆشییە و توڕەیی حاڵەتێکی دەروونییە کەرووبەڕووی ھەموو مرۆڤەکان دەبێتەوە و ھەندێک جار دەگۆرێت بۆ نەخۆشی بەھۆی کۆمەلێک ھۆکارەوە.
- توڕەیی سروشتی: ئەم حاڵەتە بەھۆی ژیانی ڕۆژانەوە ڕوودەدات و زۆرجار بەھۆی ھەستەکان و ڕەفتارەکانەوە دروست دەبێت.
- نەخۆشی: ھەندێک لەمرۆڤەکان بەھۆی گووشار و کێشەکانی ڕۆژانەوە تووشی تووڕەیی درێژخایەن دەبنەوە بەھۆی کپکردنی ھەستەکانیان و دەرنەبڕینیان و ئەو ڕقە لەناوەوە کۆدەبێتەوە و لەپرێکدا دەردەکەوێت.
ھۆکارەکان
دەستکاری- ھەستکردن بەبێرێزی
- ھەستکردن بەنەخوازراوی و نەبوونی خۆشەویستی
- ھەستکردن بەدوورەڵەرێزی و نەبوونی لاگیری
- ھەستکردن بە ستەملێکراوی
- ھەستکردن بەونبوون
سەرچاوەکان
دەستکاری- توڕەبوون وەک سەرچاوەی خراپەکاری[بەستەری مردوو]
- توڕەبوون ، ھۆکار و چارەسەری
- توڕەبوون چی لە ھەستەکانت دەکات؟
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تووڕەیی تێدایە. |