کوندە دەفرێکی چەرمینە، لە پێستی خۆشەکراوی بزن، مەڕ، بەران، یان مانگا دروست دەکرێت، کە لاشەکەی لە ملەوە بە ساغی، بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ، دەرھێنراوە، بەخڕی دەیگروون و دەریدێنن، شوێنی دەست و قاچەکانی دەدوورنەوە و پارچە دارێکیشی پێوە دەدوورن، بۆ ئەوەی ئاو یا دۆی لێ نەچێت، کوندە بۆ تێکردنی ئاو و دۆ بەکاردێت. گەر بێت و پێستەکە ھی کار یان بەرخ بێت، ئەوا پێی دەڵێن «ھیزە» کە بۆ ھەڵگرتنی ڕۆن و کەرە بەکاردێت.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کتێبی یەکەم، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی یەکەم - ٢٠١٢.
  2. ^ «کوندە»، کوردیپێدیا، ئاداری ٢٠١٦.