ئەم وتارە سەبارەت بە کورد، مەجارستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کورد (ڕوونکردنەوە).

کورد ناوی شارۆچکەیەکە لە ھەرێمی تۆلنای مەجارستان. بەشداریکردنی کوردەکان لە بەڕێوەبردنی مەجارستان لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەتوانرێ بدۆزرێتەوە لە دوو سەرچاوەدا: کەسایەتییە سەربازی و ڕامیارییەکانی کە بنەچە کوردییەکانیان ناسراون و کەسانێک کە ھەڵگری ناوی (کورد/کورت/کورث) ن و دەکرێ بە ڕەگەز کوردبوبێتن یا نا.

Kurd
دروشمی خانەدانیی Kurd
وڵات مەجارستان
ھەرێمتۆلنا
ڕووبەر
 • سەرجەم٣١٫١٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٫٠٤ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم١٢٢٣
 • چڕی٣٩٫٢١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠١٫٦ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC+١ (CET)
 • ھاوین (DST)UTC+٢ (CEST)
کۆدی پۆستە
٧٢٢٦
کۆدی تەلەفۆن٧٤
وێبگەwww.kurd.hu

یەکێ لە سەرەکیترین و بایەخدارترین نوسراوە وێژەیییەکانی سەدەی نۆزدەی مەجارستان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ باس لە کوردەکان دەکات لە میانەی باسی عوسمانییەکاندا. گێزا گەردۆنی (بە مەجاری: Gárdonyi Géza) (١٨٦٣–١٩٢٢) یەکێ بووە لەو نووسەرانەی کە بەشداریکردووە لەوەی کە ئەندەرسۆن باسیدەکات وەک 'بەئاگاھاتنەوە لە خەو'، یان ھەوڵە ڕۆشنبیرییەکان بۆ گەڕان بەدوای پێناسە مێژوویی و زمانەوانییەکانی بۆ دڵنیابونەوە لە ناسنامەی مەجاری. ئەو کوردەکانی وەک پاڵەوان تێوەگلاندووە لە ڕۆمانەکەیدا بە ناوی گیرانی مانگی یەک شەوە (ئەستێرەکانی ئگیر) (بە مەجاری: Egri csillagok).

ھەرچەندە ناتوانرێ بەبێ گومانەوە بوترێ کە شارۆچکەی کورد لە باشووری مەجارستان پەیوەندە بە کورد پاشاو، کە سەرکردەیەکی سەربازی ئەفسانەیییە و گۆڕەکەی دەکەوێتە ئەو نزیکانە. سەرەڕای ئەوە، ئەو ڕاستییەی کە دانیشتووانی شارۆچکەی کورد گرنگی و سەرنج دەدەن بە کاروبار و بابەتی کورد شایەنی سەرنجن. ناوەکە دەردەکەوێ وەک کورتو لە نامەی باج سەندنی تۆمۆسی و ھەروەھا دەتوانرێ بە فۆڕم یان قاڵبێکی ھاوشێوەوە بدۆزرێتەوە لە دواترا. شارۆچکەکە سەر بە کاپۆسمێنت بوو لە ١٥٤٢دا، بەڵام نەشێکی دانیشتووانی بەجێیانھێشت لە ١٥٤٣دا. زۆری دانیشتووانەکەی گەڕانەوە لە ١٥٥٩–١٥٦٠. ئەوانەی کە لە شوێنەکانی تر مانەوە ناوی خێزانییان بە کوردی ھێشتەوە، و ئێستا یەکێ لە ناسراوترین نووسەرە مەجارییەکان ھەڵگری ناوی ئیمری کوردییە.

دەیەھا ساڵ دوای کشانەوەی عوسمانییەکان لە ١٧٣٠دا، ناوی کورد دەتوانرا بدۆزرێتەوە لە سەرچاوەیەکدا کە نیشانەی دەدا بە 'neopopulata possessio Kurd'. باڵام لە ١٧٢٩وە، کۆچەری تازە لە ناوەڕاستی مەجارستانەوە ھاتن و زۆربەیان بنچینەی ڕەگەزیان سلاڤ، سڕبی، سلۆڤاکی و مەجاری بوون. لە ناوەڕاستی سەدەی ھەژدە و ھەتا کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم، زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئاڵمانی ڕاینلاند بوون، لە ئێستادا تێکەڵە: ئەڵمان، ھەنگاری و دۆم. ھەرچی ئەو ٢٠٠٠ کەسەی کە لەوێ نیشتەجێن بە شانازییەوە خۆیان دەناسێنن وەک کوردی، کە پێناسێکی خۆماڵی نیشتیمانییە کە ھەموو پەیوەندییەکی لەدەستداوە لەگەڵ پاشای ئەفسانەیییەکەدا کە کورد پاشایە.

ئەمەش دەتوانێ نموونەیەکبێ: ڕاستەوخۆترین نیشانە لەسەر کاریگەری کوردی لە مەجارستان بریتییە لە شارۆچکەی کورد لە ھەرێمی تۆلنا. شارۆچکەکە، ئستڤان کسر کە سەرۆکی شارۆچکەکەیە و دانیشتووانی تری ئەو شارۆچکەیە گەیشتنە ئەو باوەڕەی: ئەگەر تەنانەت دەرکەوێ کە ناوەکەش وەرنەگیراوە لە ناوی نەتەوەی کوردەوە، تەنھا ئەگەری بوونی پەیوەندییەکی وەھا لە بیرکردنەوەی خەڵکدا شتێکی بێوێنەیە. لەمە سەرنجڕاکێشتر وشەکانی مامۆستای قوتابخانەی ئەو شارۆچکەیەبوو. للۆنا تار لە لێدوانێکی تایبەتیدا باسی بابەتە ئابڕووبەر و ناوزڕێنەکەی فڕاندنی ئۆجەلانی کرد: "سەرەڕای ئەوەی ئێمە کورد نین- ئێمە وەکدانیشتوانی شارۆچکەی کورد- شوێن بابەتەکەی ئۆجەلان کەوتین. وەک بابەتێکی خۆمان مامۆڵەمان لەگەڵ کرد، خوا ئەزانێ بۆ!"

دوای ٢٠٠ ساڵ لە نیشتەجێبوون لەم شارۆچکەیە، دانیشتووانە دۆن ئاوسشغابنە ئەڵمانەکان نیشتگەکانیان لێسەندرایەوە و بە زۆر نێردرانەوە بۆ ئەڵمانیا دوابەدوای کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری