کلۆر (چێشت)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کلۆر ناوی کۆمەڵێک نانە کە لە ھەویری شکەوا دروست دەکرێن. لە ناوچەکانی کوردستان بە چەندین ناو بانگ دەکرێن، بەڵام لە واقیعدا ھەریەک لەو نانانە جۆرێکی تایبەتن. ھەویرەکە تەنک یان ئەستوور دەکرێت و پەلەکەی ڕۆناوی یان وشک دەکرێت و دوایی پڕ دەکرێت. لەناو تەندوور، لەسەر ساج یان لەناو تاوەدا دەکوڵێنرێت.
جۆرەکانی کلۆر
دەستکاریوشەی "بۆرەگ" ھەندێک جار بە ھەڵە بۆ ھەموو جۆرە کلۆرێک بە کار دێت، بەڵام دروست نییە و بۆرەگ تەنھا یەک جۆری کلۆرە. بۆرێگ بە دووشاو یان تۆزەشەکر دروست دەکرێت. بە زمانی تورکی بۆرەگی کوردی (Kürt Böregi)ی پێی دەوترێت. بۆرەگ شیرینییەکی مێژووییە و بۆرەگ لە زاگرۆسەوە سەرچاوەی گرتووە و بە زمانی سانسکریتی پورێکای پێ دەوترێت. جۆرەکانی کلۆر بریتین لە:
- فەسالی (کلۆر) (لە ئەردێخان، فەسەلیی پێ دەڵێن)
- ھەفتبڕی, ھەفتقات، ھەفتپەلک
- پارخاچی شکەوا (پارخاچی لجێ)
- سێماگ، کلۆری سێماگ
- کلۆری سێگۆشە (لە پەنیر، سیالە، نیسک پڕ دەکرێت)
- پژیی یەکپەلی (بیشی، بیشیی شکەوا)
- پاتیلە (نانێکی پشێوکی، شلەکی و ئاوەکی)
- خنگالی زاوا (لە ھەندێک دەوەران بە خنگال، خنکال یان خینکال دەڵێن)
- سێمۆشە (سێمووشە، چامچە)
- کلۆری ساجی
- بۆرەگ، بە تورکی پێی دەڵێن "بۆرەگی کوردی"، بەڵام لە زمانی کوردیدا بۆرەگ تەنھا ناوی جۆرێکی کلۆرە و بۆ ھەموو کلۆرەکان بەکارناھێنرێت. بەھۆی کاریگەریی زمانی تورکی ھەندێک کەس بە ھەموو کلۆرەکان بۆرەگ دەڵێن.
- کلۆری گۆشت
- زرفەت، خەورە، زەرفەت، زلفەت، سەرفت (خودی زەرفەت لە ھەویر دروست دەکرێت، نەک لە شکەوا و بۆیە کلۆر نییە، بەڵام لە ھەندێک شوێن کلۆری ساجی (kilora sêlê) پێی دەوترێت.)
- پێچانگە، کلۆری پێچراو، وەکوو پێچران ئامادە دەکرێت، ناوی لە سیالە، تۆراغ، پەتاتە پڕ دەکرێت.
- کلۆری تۆراغیان تەندووری، جۆرێک لە کلۆرە تۆراغەکان کە لە تەندوور دەکوڵێنن. ئەگەر تۆراغ نەبێت پەنیر بەکار دەھێنن.
- کلۆری تۆراغی سەر ساج،
- کلۆری تۆراغی ھەفتبڕی
- Kilora toraqê ya bigiha (sîrima hişkirî ûed)
- ئەمپانادا، جۆرێک کلۆری ئەمریکای لاتین.
- کلۆری شلاوەکی، کلۆرێک کە لە مەلەدی-دیلۆک-گورگوم باوە
- فرەیدین
- سەمبیسەکی سەر ساج
- سەمبیسەکی پەنیری
- سەمبیسەکی تەندووری