چەتەسالاری

(لە کلپتۆکراسىەوە ڕەوانە کراوە)

فەرمانڕەوایەتی دزوجەردە (Kleptocracy) کلپتۆکراسی، (جاروبار بە Cleptocracy دەنووسرێت) (رەگی ئەم وشەیە لە کلپتۆ Klepto واتە دزوجەردە + کراسی Cracy واتە فەرمانڕەوایەتی ھاتووە بە مانای فەرمانڕەوایەتی دەوڵەت لەلایەن دزوجەردەوە)، زاراوەیەکی نەخوازراوی نارەسمیە و بەکاردەھێندرێت بۆ حکومەتێکی گەندەڵ لە بەڕێوبردنی داھاتی گشتیدا بە مانای ئەوەی بەڕێوبردنەکەی وا نەخشە بۆکێشراوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی ھەڵدەستێت بە بەخێوکردن و پشتگیریکردنی دەوڵەمەندی تاکەکەسی و دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە حکومیەکان و دارودەستەکانیان (کلپتۆکراتەکان).

لەبەرئەوەی دیموکراسی دزینی ئاشکرا بۆ بەرژەوەندی راستەوخۆی تاکەکەسی بەمەبەستی پشتگیریکردن بۆ ماوەیەکی دریژخایەن و مانەوە لە دەسەڵاتدا قورستر و زەحمەتتر دەکات، بۆیە رژێمە کلپتۆکراسیەکان زۆرجار رژێمی دکتاتۆرین یان ھەندێک شێوازی تری حکومەتی ئۆتۆکراتین (تاکڕەوین).

فەرمانڕەوایەتی کلپتۆکراتی واتە ئابووری وڵات بخرێتە ژێر خزمەتی بەرژەوەندیەکانی کەسانی کلپتۆکرات. وڵاتە دابەشکراوەکان ئەوانەی سەروەت و سامانیان لەرێگەی دەسبەسەر داگرتن و داچۆڕینی سەرچاوە سروشتیەکانەوە بەدەست دێت (وەک ئەڵماس و نەوت لە چەند حاڵەتێکی گرنگی کەمدا) لەوانەیە بە شێوەیەکی تایبەت ببن بە کلپتۆکراسی. ئابووریە دووبارە دابەشکراوەکان ئەوانەی سامانیان لە رێگەی سیستەمی باج وەرگرتنەوە بەدەست دێت سنورێکی سروشتی دیاریکراویان ھەیە لەبارەی ئەوەی تا چ رادەیەک دەتوانن سیاسەتی کلپتۆکراسیان فراوان بکەن لەسەر خەڵکی خۆیان بەبیَ شڵەژاندنی حکومەتەکەیان لە رێگەی فراوانکردنی دەسەڵاتیان بۆ پشتگیریکارانیان یان دوورخستنەوەی وەبەرھێنەرانی داھات لە وڵاتەوە یان وایان لێبکرێت کرێکار و سەرمایەیان بکێشنەوە. کاتێک ئابووریە دووبارە دابەشکراوەکان ھەڵدەستن بە دەرخستنی ئامانجە کلپتۆکراسیەکان، ئەوان ئەمە لە رێگەی بەکارھێنانی باج کە کۆکراوەتەوە لە خەڵکی ئاسایی بە مەبەستی ھاریکاریکردنی پشتگیریکارانی حکومەت ئەنجامدەدەن. نمونەش بۆ گروپە ئاساییەکان کە جێگای سەرنج راکێشانن: ھێزە چەکدارەکان و سوودوەرگرانی خۆشگوزەرانیەکان و قوتابیان و کارمەندە مەدەنیەکان و جوتیارەکان و خانەنشینەکان و ... ھتد.

دروست کردنی سیستەمێکی کلپتۆکراسی پشتگیریکراو لەلایەن دکتاتۆریەتەوە بەشێوەیەکی ئاسایی دەبێتە مایەی چەندین ساڵ لە قاتوقڕی و ئێش و ئازار بۆ بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان وەک لەناوچونێک بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسا دادەنرێت. سەرەڕای ئەمەش، کلپتۆکراتەکان بەشێوەیەکی رۆتینی گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان پشتگویَ دەخەن لە رێگەی گەڕانیان بەدوای کۆکردنەوەو بەدەستھێنانی سامان و دەسەڵاتی زیاتر.

ھەندێک لە چاودێران زاراوەی (کلپتۆکراس) بەکاردێنن بۆ بە بێبایەخدانانی ئەو پرۆسە سیاسیانەی رێگە بە کۆمپانیا گەورەکان دەدەن تا کاریگەر بن لەسەر سیاسەتە سیاسیەکان. (رالف نادر) بە پیَ ی ئەم مانایە بۆ ئەم وشەیە، ولایەتە یەکگرتوەکان بە کلپتۆکراس لە ماوەی ھەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٠٠دا ناودەبات. زاراوەیەکی تری زیاتر وورد بۆ ھەمان ئەم کاریگەریە لەسەر وڵات زاراوەی پلوتۆکراسی یە Plutocracy .

پلەدارکردنی نێودەوڵەتی دیوەدەری (شەفافیەت) لە سەرەتای ٢٠٠٤دا، رێکخراوی دژە گەندەڵی چاودێری (نێودەوڵەتی دیوەدەری) ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی لستێک کە بە باوەڕی ئەو ئەمانە دە خۆدەوڵەمەندکەردترین سەرکردەن لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردودا. بە پیَ ی بڕی ئەو پارەی کە گوایە دزراوە ( بە دۆلاری ئەمریکی)، ئاوا یە:

  • سەرۆکی پێشووی ئەندەنوسیا سوھارتۆ (١٥ملیار– ٣٥ملیار)
  • سەرۆکی پێشووی فلیپین فێردیناند مارکۆس (٥ملیار – ١٠ملیار)
  • سەرۆکی پێشووی زاییر مۆبوتو سیسی سیکۆ (٥ملیار)
  • سەرۆکی پێشووی نێجیریا سانی ئەباچا (٢ملیار –٥ملیار)
  • سەرۆکی پێشووی یوگسلاڤیا سلۆبۆدان میلۆسڤچ (١م)
  • سەرۆکی پێشووی ھاییتی جین-کلاود دوڤالێر (٣٠٠ملیۆن – ٨٠٠ملیۆن)
  • سەرۆکی پێشووی پیرۆ ئەلبێرتۆ فوجیمۆری (٦٠٠ملیۆن)
  • سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوکراینا پاڤلۆ لازارێنکۆ (١١٤ملیۆن – ٢٠٠ملیۆن)
  • سەرۆکی پێشووی نیکاراگوا ئەرنۆڵدۆ ئەلمێنا (١٠٠ملیۆن)
  • سەرۆکی پێشووی فلیپین جۆزێف ئیسترادا (٧٨ملیۆن – ٨٠ملیۆن)