کلاودێت ویرلی (Claudette Werleigh؛ لە دایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٤٦) ژنە سیاسەتوانی هایتییە، ئەو لە ماوەی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ تاکوو ٦ی ئازاری ١٩٩٦ بوو بە شەشەمین سەرۆک وەزیران لە وڵاتی هایتی، ئەو یەکەمین ژنە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیەتی.[١][٢] لە ساڵی ١٩٩٩، ویرلی بووە بەڕێوبەری پەیمانگای ژیان و ئاشتی لە ئوپسالا، سوێد.

کلاودێت ویرلی
لەدایکبوون (١٩٤٦-٠٩-٢٦) ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
Cap-Haïtien، ھایتی
پیشەدیپلۆمات، سەرۆک وەزیران
پۆستەکانPrime Minister of Haiti
پەروەردەزانکۆی هایتی

ژیان دەستکاری

کلاودێت ویرلی لە ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٤٦ لە شاری کاپ هایتیان لە دایکبووە.[٣] خێزانەکەی خەریکی هەناردەکردنی قاوە بوون، هەروەها دایکی دوکانێکیشی هەبوو. بەرلەوەی کلاودێت لە دایکبێت ئەوا باوکی ئەندام پەرلەمان بووە لە پەرلەمانی هایتی و دەستیشی لە کاری سیاسەت کێشاوەتەوە. ئەو لە قوتابخانەیەکی کریستیانی خوێندوویەتی، بۆ خوێندن چۆتە ئیسپانیا، ئەمریکا و مەکسیکیش. دواجار توانی بڕواننامە لە یاسا بەدەست بهێنێت لە زانکۆی پۆرت ئو پرینس، دواتر لەساڵی ١٩٧٨ خۆی وەک پارێزەرێک تۆمار کرد.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Das, Bijoyeta. "BUILDING BRIDGES, BUILDING PEACE:The Life and Work of Claudette Werleigh of Haiti" (PDF). University of San Diego. p. 15.
  2. ^ Skard, Torild (2014) "Claudette Werleigh" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0
  3. ^ "Werleigh, Claudette". Haiti Support Group (بە ئینگلیزی). 2010-05-28. Retrieved 2021-02-28.
  4. ^ Skard (2014), pp. 264-5