کشانەوەی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ی ویلایەتە یەکگرتووەکان

لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٤، جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری دیموکراتی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کشانەوەی خۆی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.[١] ئەو پشتگیری لە جێگری سەرۆک کۆمار، کامڵا ھاریس وەک جێگرەوەی خۆی و بەرێژی دیموکراتەکان لە ھەڵبژاردنەکەدا کرد.[٢]

بایدن لەکاتی قسەکردن لەسەر بڕیارەکەی بۆ کشانەوەی بەربژێربوونی لە وتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا، ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٤

لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣، بایدن ڕای گەیاند کە لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢٤دا خۆی بەربژێر دەکاتەوە و جارێکی دیکە ھاریس وەک جێگری خۆی ھەڵدەبژێرێتەوە.[٣] بەڵام نیگەرانییەکان لەبارەی تەندروستیی بایدن بەھۆی زۆربوونی تەمەنی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا سەریان ھەڵدا. نیگەرانییەکان لە حوزەیرانی ٢٠٢٤دا، دوای لێدوانێکی نێوان بایدن و دۆناڵد ترامپ، بەربژێری کۆمارییەکان زۆرتر بوون. کردارەکانی بایدن ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، شرۆڤەکاران ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو زۆر جاران بیرکردنەوەکانی خۆی لەدەستداوە و وەڵامی پێچاوپێچی داوەتەوە، ڕواڵەتێکی لەرزۆکی ھەبووە، بە دەنگێکی زەق قسەی کردووە و لە چەندین بۆنەدا نەیتوانیوە ئامارەکان بەبیر خۆی بھێنێتەوە یان بۆچوونەکەی بە شێوەیەکی یەکگرتوو دەرببڕێت. دواتر بایدن ڕووبەڕووی بانگەوازی کشانەوە لە ھەڵبژاردن لەلایەن دیموکراتەکان[٤] و دەزگا ھەواڵنێرییەکان بووەوە.[٥][٦] ھەتا ١٩ی تەممووز زیاتر لە ٣٠ دیموکراتی باڵا داوای کشانەوەیان لە بایدن کردبوو.[٧]

سەرەڕای داواکارییەکانی کشانەوە، بایدن چەندین جار پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە وەک بەربژێر دەمێنێتەوە.[٨] بەڵام سەرئەنجام لە ٢١ی تەممووز، نامەیەکی واژۆکراو لە ھەژماری ئێکسی بایدن بڵاو کرایەوە کە نیشانی دەدا لە بەربژێربوونی خۆی دەکشێتەوە و نووسیبووی «ئەمە بە بەرژەوەندی پارتەکەم و وڵاتە»، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ھەتا کۆتاییی خولەکەی بەردەوام دەبێت و پۆستی سەرۆک کۆماری پێدەمێنێت.[٩] بایدن لە دوای لیندۆن بی جۆنسۆن، لە ساڵی ١٩٦٨ەوە یەکەم سەرۆک کۆمار بووە کە لە ھەڵبژاردنێکی نوێ کشاوەتەوە.[١٠][١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Baker، Peter (2024-07-21). «Biden Drops Out of Race, Scrambling the Campaign for the White House». The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 1553-8095. OCLC 1645522. لە ڕەسەنەکە لە 2024-07-28 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-07-28 ھێنراوە. The president's withdrawal under pressure from fellow Democrats cleared the way for a new nominee to take on former President Donald J. Trump in the fall. He quickly endorsed Vice President Kamala Harris.
  2. ^ Schrader، Adam (2024-07-21). «After dropping out of race, Biden endorses Kamala Harris for president» (بە ئینگلیزی). United Press International. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە 2024-07-28 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ Miller، Zeke (2023-04-25). «Biden announces 2024 reelection bid: 'Let's finish this job'» (بە ئینگلیزی). Washington, D.C.: Associated Press. لە ڕەسەنەکە لە 2024-07-28 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-07-28 ھێنراوە.
  4. ^ Allen، Jonathan (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Some Democrats start calling for Biden to step aside and 'throw in the towel' on 2024». NBC News. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «To Serve His Country, President Biden Should Leave the Race». The New York Times. June 28, 2024. ISSN 0362-4331. لە ڕەسەنەکە لە June 28, 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە June 28, 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ Robertson، Nick (June 30, 2024). «These major media outlets have called for Biden to drop out». The Hill. لە ڕەسەنەکە لە July 6, 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە July 1, 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ Tait، Robert (July 19, 2024). «Pressure mounts on Biden as tally of Democrats urging withdrawal passes 30». The Guardian. ISSN 0261-3077. لە ڕەسەنەکە لە July 22, 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە July 22, 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ Keith، Tamara (٣ی تەممووزی ٢٠٢٤). «'I'm in this race to the end,' Biden tells campaign staffers». NPR. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ Shear، Michael D. (July 21, 2024). «Live Updates: Biden Drops Out of Presidential Race, Endorses Harris». The New York Times. ISSN 0362-4331. لە ڕەسەنەکە لە July 21, 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە July 21, 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  10. ^ Klassen، Thomas (July 21, 2024). «Biden steps aside, setting in motion an unprecedented period in American politics». The Conversation. لە ڕەسەنەکە لە July 22, 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە July 24, 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ Kenning، Chris. «'It's unprecedented': Biden's exit is a history-making moment in the American presidency». USA Today. لە ڕەسەنەکە لە July 25, 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە July 23, 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)