کرمی کتێب (بە ئەڵمانی: Der Bücherwurm)، ناوی تابلۆیەکی نیگارکێش و شاعیری ئاڵمانی، کارڵ شپیدزوێگ و نموونەیەکە لەسەر شێوازی بزووتنەوەی بیدێرمایێر. تابلۆکە وێنەی پیاوێکی بەتەمەن نیشان دەدات، کە لەسەر پەیژەی کتێبخانەیەک وەستاوە و خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکە، کتێبێکی تری بە ھانیشکییەوە گرتووە و کتێبێک لە دەستەکەی تریدایە و کتێبێکیش لەنێو قاچەکانیدایە.

کورتەمێژوو

دەستکاری

شپیدزوێگ، سێ نوسخەی لەم تابڵۆیە کێشایەوە. یەکەمیان بەناوی کتێبدار لە دەوروبەری ساڵی ١٨٥٠ زایینی کێشایەوە و لە ساڵی ١٨٥٢ لە شاری ڤیێنا بە ئیگناز کوراندای فرۆشت کە ئێستاکە لە مۆزەخانەی جۆرج شافێر نیشان دەدرێت. نوسخەیەکی تری ساڵێک دواتر کێشایەوە و ئێستاکە لە کتێبخانەی ناوەندیی ویسکۆنسین پارێزراوە و نوسخەی سێھەمی ساڵی ١٨٨٤ کێشایەوە.

پێشانگا

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری