کارڵ شپیدزوێگ (بە ئەڵمانی: Carl Spitzweg) (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٨٠٨ – کۆچی دوایی ٢٣ی ئەیلوولی ١٨٨٥) نیگارکێشێکی ڕۆمانتیسیسمی ئاڵمانی بوو. کرمی کتێب (١٨٥٠) یەکێکە لە کارە ناسراوەکانی. ناوبراو بە یەکێک لە گرینگترین نیگارکێشانی بزووتنەوەی بیدێرمایێر دادەنرێت.

کارڵ شپیدزوێگ
لەدایکبوون= ٥ی شوباتی ١٨٠٨
مەرگ٢٣ی ئەیلوولی ١٨٨٥ (٧٧ ساڵ)
ناسراوە بەنیگارکێش، شاعیر، ھونەرمەند
بزاڤڕۆمانتیسیسمی ئاڵمانی، بیدێرمایێر

ژیاننامە دەستکاری

کارڵ لە گێرمێرینگ، لە نزیکی میونشن، باڤاریا لەدایکبوو. باوکی بازرگانێکی دەوڵەمەند بوو و کارڵی وەکوو دەرمانسازێک ڕاھێنابوو. لە حاڵێکدا کە تازە لەو نەخۆشییەی کە تووشی ببوو، چاک دەبوویەوە، دەستی بە وێنەکێشانەوە کرد. کارڵ لە سەرەتادا وێنەکێشانەوەی بە کۆپیکردن و ڕوونووسکردنی کارەکانی مامۆستایانی فلاندیش دەست پێ کرد. یەکەم کاری لە گۆڤاری سەتیەریک بڵاو بوویەوە. پاش وەرگرتنی میراتێک لە ١٨٣٣ ئەو توانایەی بەدەست ھێنا کە خۆی بۆ تابلۆکێشانەوە تەرخان بکات.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری