کرمی کتێب (تابلۆ)
(لە کرمی کتێبەوە ڕەوانە کراوە)
کرمی کتێب (بە ئەڵمانی: Der Bücherwurm)، ناوی تابلۆیەکی نیگارکێش و شاعیری ئاڵمانی، کارڵ شپیدزوێگ و نموونەیەکە لەسەر شێوازی بزووتنەوەی بیدێرمایێر. تابلۆکە وێنەی پیاوێکی بەتەمەن نیشان دەدات، کە لەسەر پەیژەی کتێبخانەیەک وەستاوە و خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکە، کتێبێکی تری بە ھانیشکییەوە گرتووە و کتێبێک لە دەستەکەی تریدایە و کتێبێکیش لەنێو قاچەکانیدایە.
کورتەمێژوو
دەستکاریشپیدزوێگ، سێ نوسخەی لەم تابڵۆیە کێشایەوە. یەکەمیان بەناوی کتێبدار لە دەوروبەری ساڵی ١٨٥٠ زایینی کێشایەوە و لە ساڵی ١٨٥٢ لە شاری ڤیێنا بە ئیگناز کوراندای فرۆشت کە ئێستاکە لە مۆزەخانەی جۆرج شافێر نیشان دەدرێت. نوسخەیەکی تری ساڵێک دواتر کێشایەوە و ئێستاکە لە کتێبخانەی ناوەندیی ویسکۆنسین پارێزراوە و نوسخەی سێھەمی ساڵی ١٨٨٤ کێشایەوە.
پێشانگا
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The Bookworm (painting)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی شوباتی ٢٠١٩.
ئەم ھونەر وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کرمی کتێب (تابلۆ) تێدایە. |