کافرستان ئەو ناوە بوو کە موسڵمانان بە خاکی کلاشستان ناویان دەبرد کە ناوچەیەکی بەرزاییەکانی ھیندۆکوشە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان. کلاشستان ناوی (نوورستان)ی لێنرا، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٨٩٦ز لەلایەن سەربازە موسڵمانەکانی ئەمیر عەبدولڕەحمان خان پاشای پێشووی ئەفغانستانەوە داگیر کرا.

کافرستان
پۆتانی شوێن٣٥°١٥′٠″N ٧٠°٤٥′٠″E
Map

زۆربەی ئەو ڕێگایانەی کە لەم زەوییە کۆتاییان دێت زیاتر لە ٤٠٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن.

مێژوو دەستکاری

کافرستان بە زمانی فارسی بە واتای «خاکی کافران» دێت. لە ڕابردوودا ھەموو دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بەپێی باوەڕی موسڵمانانی دەورووبەریان کافر بوون. لە ساڵی ١٨٩٦ر لەگەڵ ھاتنی ھەڵمەتی عەبدولڕەحمان خان، خەڵکی ئەم ناوچانە دوای شەڕ و شکست موسڵمان بوون و ناوی نوورستانیش جێگەی کافرستانی گرتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «کافرستان»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٣١ی ٨ی ٢٠٢٣.