کارڵ جۆنسن (بە ئینگلیزی: Carl Johnson) کارەکتەرێکی خەیاڵی و کارەکتەرێکی سەرەکییە کە دەتوانرێت یاری پێبکرێت لە کایەی گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل: سان ئەندریاس کە لەلایەن سام ھاوسەر و دان ھاوسەرەوە دروست کراوە. ئەم کارەکتەرە لەلایەن یۆنگ مایلای کە ڕاپەرێکی ئەمریکییە کاری دەنگی پێدەدرێت.[١] ئەو ئەندامێکی ڕەشپێستە لە بنەماڵەی جۆنسن کە ئامانجیان یارمەتیدانی ڤێکتەرە بۆ ڕێکخستنی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داون. ھەروەھا ئەندامی گرووپی گرۆڤ سترییت گانگستەرە.[٢][٣] لە سان ئەندریاس جگە لە یارمەتیدانی براکەی، دەیەوێت تۆڵەی دایکی و براکەی لە بالاس و (C.R.A.SH) و واگۆرس بکاتەوە و لە کۆتایی یارییەکەدا سەرکەوتوو دەبێت؛ بەڵام لە ناوەڕاستی یارییەکەدا بۆی دەردەکەوێت کە دوو ھاوڕێی بە ناوەکانی بیگ سمۆک و ڕایدەر خیانەتیان لێکردووە و پەیوەندییان بە گرووپی بالاسەوە کردووە و بە ھاوکاری پۆلیسە گەندەڵەکان ئەو کەسانە ھەڵدێن کە بوونەتە ھۆی مردنی دایکی و براکەی.[٤][٥]

کارل جۆنسن کەسێکی ئەفریقی ئەمریکییە و لە شاری لۆس سانتۆس لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٨٧ واتە ٥ ساڵ پێش ڕووداوەکانی یارییەکە، برای کارل بە ناوی برایان جۆنسن لەلایەن دەستەی بالاسەوە دەکوژرێت.[٦] لە بەشێکی یارییەکەدا کارل باس لەوە دەکات کە دەیتوانی یارمەتی برایان بدات، بەڵام بەھۆی ھەندێک بارودۆخەوە ڕەتیکردەوە ئەو کارە بکات، ئێستاش خۆی بە ھۆکاری مردنی براکەی دەزانێت. دەستبەرداری ژیانی چەتەگەرییەکەی دەبێت و دەچێتە شاری لیبرتی سیتی، لەوێ بۆ کوڕی سالڤاتۆر لیڤنی (سەرۆکی مافیا) کاردەکات.[٧][٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Young Maylay RiotSound interview». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. ^ «Young MayLay Speaks (07/06/05)». Planet Grand Theft Auto. GameSpy. ٦ی تەممووزی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Grand Theft Auto San Andreas». PlayStation: The Official Magazine. No. 86. United States: Future plc. November 2004.
  4. ^ «Grand Theft Auto: Favorite Badasses». IGN. ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٨. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Grand Theft Auto: 8 Things San Andreas Does Better Than Any Game In Rockstar's Franchise». Game Rant. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ Tamburro، Paul (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «Top 10 Most Memorable GTA Characters». PlayStation Beyond. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  7. ^ Cooper، Matthew (June 13, 2012). «GTA V - Top 10 Greatest Characters In Grand Theft Auto History». Sabotage Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە July 7, 2013 ھێنراوە. {{cite magazine}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Meli، Marissa (١٩ی تەممووزی ٢٠١١). «Video Game Characters Who Need Their Own Movies». UGO Entertainment. IGN Entertainment. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.