کارگەی براندی یەریڤان ئارارات

کارگەی براندی یەریڤان ئارارات بە فەرمی بە کارگەی براندی-شەراب-ڤۆدکای یەریڤان ئارارات ناسراوە (بە ئەرمەنی: Երևանի Արարատ կոնյակի-գինու-օղու կոմբինատ) بە مارکەی بەناوبانگی نۆی ناسراوە، کۆمپانیایەکی پێشەنگی بەرھەمھێنانی براندی ئەرمەنییە لە شاری یەریڤانی لە ئەرمینیا. لە ساڵی ١٨٧٧ لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی دامەزراوە[١] لە ساڵی ١٩٢٠ کارگەکە بە نیشتمانی کرا و لە مانگی ئایاری ١٩٢١ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کارگەی براندی-شەراب-ڤۆدکای یەریڤان ئارارات[١]

کارگەی براندی یەریڤان ئارارات
پیشەسازیwinemaking
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٧٧
ناو بە زمانی فەرمیԵրևանի Արարատ կոնյակի-գինու-օղու կոմբինատ
کەسێکی دیارGagik Tsarukyan
دامەزرێنەرNerses Tairyan
وڵاتئەرمەنستان
دۆخی یاساییکۆمپانیای پشکدار
شوێنی بارەگاکانیەریڤان
بەرھەمەکان و ماددەکانbrandy
وێبگەhttps://brandy.am

دامەزراوەکانی ئێستای کارگەی براندی ئاراراتی یەریڤان لە ساڵی ١٩٣٨ لە شوێنی کۆشکی پێشووی سەردار قەڵای ئێریڤان دروستکراون.[٢] دیزاینی بیناکە لەلایەن تەلارساز ڕافایل ئیسرائیلیانەوە کراوە. کارگەکە مۆزەخانەیەکی تێدایە کە مێژووی کارگەکە و ھەروەھا ئەو کەسایەتییە دیارانەی تێدایە کە کاریان بۆ کردووە بۆ گەشەپێدانی کارگەکە، لەوانە تایریان، شوستۆڤ، سێدراکیان، موسینیانت و سیلچێنکۆ.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Yerevan Ararat Brandy-Wine-Vodka Factory" OJSC
  2. ^ R. G. Ananikian. Yerevan: guide. — Прогресс, 1982. — p. 35
  3. ^ The museum of Yerevan Ararat Brandy Factory