ویلھۆڵم لیتێن، نووسەر و کارمەندی باڵوێزخانەی ئاڵمان لە ئێران ساڵی ١٨٨٠ی زایینی لە ئاڵمان لە دایک بووە و هەر لە وێ فێری زمانی فارسی بووە.

ویلھێڵم لیتێن

لەدایکبوون١٨٨٠
مەرگ١٩٣٢
پیشەنووسەر، کارمەندی باڵوێزخانەی ئاڵمان

ژیان دەستکاری

بۆ یەکەم جار (ساڵی ١٩٠٢) لە سەردەمی حکوومەتی موزەفەرەددین‌شای قاجاردا هاتووەتە ئێران و وەکوو وەرگێڕ لە باڵوێزخانەی ئاڵمان کاری کردووە و تا ساڵی ١٩١٥ واتا ساڵی جەنگی جیهانی دووەم لە ئێراندا ماوەتەوە. لیتێن، بە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی‌دا بووە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆڕی ئێران - ئاڵمان و بە هۆی زاڵ بوون بە سەر زمان و ئەدەبی فارسی و مێژووی ئێراندا، ماوەیەک لە زانکۆی بەرلین دەرسی کوتۆتەوە. دوایین ئەرکی ڕامیاری ئەو، کارداری باڵوێزخانەی ئاڵمان لە بەغدا بووە و تا کاتی مردن (ساڵی ١٩٣٢) ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ بووە. لیتێن، کارمەندی پایەبەرزی باڵوێزخانەی ئاڵمان لە ئێران، لە سێپتامبری ١٩١٣ لە تاران لەگەڵ کچێکی ئاڵمانی زەماوەندی کردووە و هاوکات لە لایان باڵوێزی ئاڵمانەوە ئەرکی دامەزراندنی کۆنسولخانەی ئاڵمان لە تەورێزی پێ ئەسپاردراوە تا لە ڕۆژانی ئاڵۆزی و بشێوی کە ئازەربایەجان بە ئاشکرایی لە چنگ عرووسان‌دا بوو، دەوڵەتی ئاڵمانیش دەستێکی لەو ڕووداو و کارەساتانەدا هەبێ. لیتێن، بۆ دامەزراندنی کۆنسولخانەی ئاڵمان لە تەورێز ڕۆژی سێی ماڕسی ١٩١٤ هاتووەتە ئەو شارە و ئەو ئەرکەی خۆی بە ئەنجام گەیاندووە.

بەرهەمەکان دەستکاری

سەفەرنامە و یادداشتەکانی لیتێن لە دوو بەشی مێژووی ڕامیاری و سەفەرنامە پێک‌هاتووە کە لە هەر بەشەی‌دا باس لە بابەت‌گەلێکی گرینگ دەکا.

سەرچاوەکان دەستکاری