ڤیتامین بی ۱۲

(لە ڤیتامین ب۱۲ەوە ڕەوانە کراوە)

ڤیتامین بی ١٢ یان کوبالامین یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکانە کە پێویستە بۆ زیندەوەران. ئەم ڤیتامینە پێویستە بۆ دروست کردنی خوێن و سیستەمی دەروونی. ھەروەھا بۆ دووگیان بوونیش ڕۆڵی گرنگ دەبینێت.

ڤیتامین بی١٢ لە شێوەی دەرزی

بڕێکی کەم لەم ڤیتامینە لەڕێی ھەندێک بەکتریای جەستەی مرۆڤەوە بەرھەم دێت بەڵام لە ئاست پێداویستیەکانی جەستە نییە. ھەروەھا ئەم ڤیتامینە لە گیادا دەست ناکەوێت و بەم ھۆیەشەوە ئەو کەسانەی پارێزیی دەکەن تەنھا گیاخواردن پێویستە لە ڕێی مۆڵتی ڤیتامینەکانەوە پێداویستی جەستەییان دابین بکەن. سەرچاوەی سەرەکی ئەم ڤیتامینە گۆشتی ئاژەڵ، ھێلکە، شیر، جەرگ و پەنیر کە بڕی پێویست دەخاتە ناو جەستەوە.[١]

پەیکەری گەردی ڤیتامین بی ١٢

سوڕی وەرگرتنی ڤیتامین ب ١٢ دەستکاری

لە کاتی خواردنی ڤیتامین ب ١٢، سەرەتا لە ناو دەمی کەسەکەوە ئەم ڤیتامینە لەگەڵ پڕۆتینێکەوە بە ناوی ھاپتۆکۆرین یەک دەگرن بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ترشی گەدە پارێزگاری لە شیبوونەوەی لێبکات. پاشان کە بیتامینەکە داخڵی ڕیخەڵۆکەی بچوکی مرۆڤ بوو ئەم پڕۆتینە بەرگری کارە لێی جیا دەبێتەوە و ڤیتامینەکە لە ڕێی ڕیخەڵۆکەوە وەردەگیرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ویتامین ب۱۲»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠.