ژیانی بزنەکە (فیلم)
ژیانی بزنەکە یان بزنە ژیان فیلمێکی درامای مانەوەی ھیندییە و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤ بە زمانی مالایالم بڵاوکرایەوە، لە نووسین و دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنانی بلێسی. فیلمەکە بەرھەمێکی ھاوبەشی نێونەتەوەیییە و کۆمپانیاکانی ھیندستان و ئەمریکا بەشدارن، سیناریۆی فیلمەکە لە ڕۆمانی ڕۆژانی بزنەکە کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بڵاوکرایەوە کە زۆرترین فرۆشی ھەبووە، لەلایەن ڕۆماننووسی ھیندی بنیامینەوە وەرگیراوە، لەگەڵ ھەندێک گۆڕانکاری و کورتەچیرۆکی دراماتیکی ڕۆمانەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینەی کرێکارێکی مالایالمی خەڵکی ویلایەتی کیرالا لە باشووری ھیندستان بە ناوی نەجیب محەممەد ئیستغلال کرا و بەر بارودۆخێکی سەخت و تاڵ کەوت دوای ئەوەی ھات بۆ سعوودییە ناچارکرا مەڕ لە بیابان و ناوچەیەکی دابڕاودا بەڕێ بکات، کە دواجار ھەڵھات و پاشان دیپۆرتکردنەوەی بۆ وڵاتەکەی، یەکێکە لە ھەزاران چیرۆکی ئەو کرێکارانەی کە لە بیابانەکاندا بارودۆخێکی ھاوشێوەیان بەسەر بردووە، بەپێی ئەوەی بەرھەمھێنەرانی فیلمەکە باسیان کردووە.[١]
ژیانی بزنەکە | |
---|---|
چەشن | دراما |
ڕۆڵگێڕ | ئەی ئار ڕەحمان |
وڵاتی بنەڕەت | ھیندستان |
زمانی سەرەکی | مالەیالم |
دەرھێنەر | Blessy |
سیناریۆنووس | Blessy |
ئەکتەران | Prithviraj Sukumaran، Amala Paul، Shobha Mohan، Jimmy Jean-Louis |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | K. U. Mohanan |
ئێدیتەر | A. Sreekar Prasad |
ئاوازدانەر | ئەی ئار ڕەحمان |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | Visual Romance |
دابەشکەر | Prithviraj Productions |
شوێنی گێڕانەوە | عەرەبستانی سعوودی |
شوێنی ڕێکخستنەکان | بیابان |