ژنێکی منگن یەکێکە لە نۆڤلێتەکانی کتێبی «خەونی جاڵجاڵۆکەکان و ژنێکی منگن» لە نووسینی شێرزاد حەسەن؛[١] یەکەم ڕەشنووسی کورتەڕۆمانەکە ساڵی ١٩٨٧ نووسراوە و ساڵی ٢٠٠٦ کۆتایی پێ ھاتووە.

ژنێکی منگن
نووسەرشێرزاد حەسەن
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتکورتەڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
دەنگی

چیرۆک دەستکاری

قەسابێکی کوردی خێزاندار، بەناوی مەمۆ شەیدای ژنێکی منگنی عەرەب دەبێت بەناوی لەیلا؛ لەیلا مەسیحی و خەڵکی مووسڵە و دکتۆری ددانە و بۆ ماوەیەکی کورت نیشتەجێی کوردستانە. ڕۆژێک بە ھەڵکەوت ڕێی دەکەوێتە دووکانی مەمۆ و چاویان پێک دەکەوێت.

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • پیرەی قەساب - مەمۆ
  • لەیلا
  • شوانە
  • عەبە

تایبەتمەندییەکان[٢] دەستکاری

خاڵە بەھێزەکان دەستکاری

  • بە پێچەوانەی بەرھەمەکانی دیکەی نووسەر، باوکسالاری نابیندرێت و ھاوڕێیەتییک لەنێوان بان و کوڕدا ھەیە.

خاڵە لاوازەکان دەستکاری

  • بێبەھاکردنی ڕەوشتی ژنان
  • لەژێر پێنانی میساقی پزشکی لە ڕۆمانەکەدا
  • تێک شکاندنی زمان و بەکارھێنانی وشەی بیانی

چاپەکان دەستکاری

کورتە دەستکاری

ژنی بە گنەگن دەیکوشتم، زرینگەیەک لە دەنگیان شێتم دەکات، دەنگێکە ھەم کزۆڵە و غەمبارە خاوەنەکەی.. ھەم پڕ ھەوەس و ئارەزووە. کاکە زەنگوڵەی چی و قووڵەقوڵی ئاوی شەربەی چی و نەوای شمشاڵی شمشاڵژەنێکی عاشقی ناگاتێ، ھەمیشە سەدای ئەو دەنگانە، دەنگی کەرخ و پڕی ئەو ژنە منگنانە لە گوێمدا تا ئەمڕۆکەش دەزرینگێتەوە، ھیچ مەل و فڕندەیەکی ئاسمان بەقەد ژنێکی منگن لای من دەنگی خۆش نییە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "خەونی جالَجاڵۆکەکان و ژنێکی منگن". Goodreads.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "ژنێکی منگنی شێرزاد حەسەن یان پیاوێکی گرگن". www.kurdistanpost.nu (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.