لە تیۆریی ژمارەکاندا، ژمارەی کامڵ، (بە ئینگلیزی: Perfect number) بە ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی دەوترێت کە یەکسان بێت بە سەرجەمی بەشدراو‌ە تایبەتەکانی خۆی، (واتە ھەموو بەشدراوە ئەرێنییەکان جگە لە ژمارەکە خۆی). [١]

نموونە دەستکاری

٦ یەکەم ژمارەی کامڵە لەبەر ئەوەی ١+٢+٣=٦، دواتر ٢٨ و دواتر ٤٩٦ و ٨١٢٨.

ژمارە کامڵە جووتەکان دەستکاری

ئیقلیدس سەلماندی   ژمارەیەکی کامڵ و جووتە، ئەگەر   ژمارەیەکی سەرەتایی بێت. بۆ نموونە یەکەم، چوار ژمارەی کامڵ کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا، بەم پەیوەندییە و بە دانانی چوار ژمارەی سەرەتایی یەکەم لەجیات p بەم شێوەیە بەدەست دێن:

p = 2:   21 × (22 – 1) = 6
p = 3:   22 × (23 – 1) = 28
p = 5:   24 × (25 – 1) = 496
p = 7:   26 × (27 – 1) = 8128

بۆ ئەوەی   سەرەتایی بێت، پێویستە p خۆی سەرەتایی بێت.

ژمارە کامڵە تاکەکان دەستکاری

یەکێک لە پرسیارە شی نەکراوەکانی ماتماتیک ئەمەیە: ئاخۆ ژمارەیەکی کامڵ ھەیە کە تاک بێت؟ تا ئێستا ھیچ ژمارەیەکی کامڵی تاک نەدۆزراوەتەوە و لەبارەی بوون یان نەبوونی ژمارەی تاکی کامڵ زانیاریی تەواو لەبەردەست نییە.

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری