ڕەزاق سات (بە ئینگلیزی : RazakSAT) مانگێکی دەستکردی وڵاتی مالیزیایە لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٩ بە بەکارهێنانی هەڵگری فاڵکۆن ١ی بۆشاییەوە کە خاوەندارییەتی لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە دەکرێ هەڵدرا، یەکەمین مانگی دەستکردە هەستکردنێکی بەهێزی هەیە لە سەروو هێڵی کەمەرەییەوە، ئەو مانگە دەستکردە بە ناوی سەرۆک وەزیرانی دووەمی وڵاتی مالیزیاەوە تون عبدالرزاق حسین کرا.

وێنەیەکی ڕەزاق سات

ئەرکی مانگە دەستکردەکە

دەستکاری

مانگی دەستکردی ڕەزاق سات قەبارەیەکی بچوکی هەیە، هەر وەک کێشەکەی دەگاتە ١٩٠ کیلۆگرام، ئەو مانگە دەستکردە هەڵگری کامێرایەکی گچکەی یەکجار بەهێزە کە توانای هەستکردنی بە هەموو شتێک هەیە لەسەر زەوی ئەگەر قەبارەی کەرەستەکە بگاتە ٢.٥ مەتر، ئەو کامێرا هەستەوەرەش بەکاردێت لە هەندێک بواری تایبەت وەک: ئاسایش و پلاندانانی شاری و پەرەپێدانی کەرتی وەرزێری و چاودێریکردنی ڕووداوەکان و چاککردنی نەخشە، ڕەزاق سات یەکەمین سەتەلایتە کە توانای هەستکردن بە دووری هەیە لە خوولگەی جوگرافی زەوی لە سەروو هێڵی کەمەرەییەوە. [١] [٢]

هەڵدان

دەستکاری

سەرەتا وڵاتی مالیزیا دەستیکرد بە گواستنەوەی ڕەزاق سات لە بنکەی هێزی ئاسمانی مالیزیا هەتا دوورگەی کواجلین بە ٢٠ کاتژمێر لە باکووری زەریایی هێمن بە ئامادە بوونی ١٧ بەرپرس لە هێزی ئاسمانی مالیزی و ٢١ی کارمەند لە کۆمپانیایی ئاسترۆناوتیک تەکنەلۆژی مالیزی، ئەوە بوو مانگە دەستکردە هەڵدرا لە ١٧ی تەمموزی ٢٠٠٩.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ڕەزاق سات، زانیاری دەربارەی».
  2. ^ «ناوەوەی ڕەزاق سات، وێنەی نەخشەیی». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٩.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)