۱۷ی تەمموز ۱۹۸ەم ڕۆژی ساڵە (۱۹۹ لە ساڵی پڕدا). ١٦۷ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.


ڕووداوەکان

دەستکاری
  • ١٩٣٦ – دەست پێکردنى شەڕی نیشتیمانى لەنێوان کۆماریەکان و نەتەوەییەکاندا لە شارى مەدرید ى پایتەختى ئیسپانیا بە سەکردایەتى چەند ئەفسەرێک ( جەنەراڵ مۆلا لە باکور و جەنەراڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ لە ڕۆژاواوە و جەنەراڵ کییبو دى یانۆ لە باشوورى ئیسپانیا و چەند جەنەراڵێکى تر، کە ئیسپانیاى دابەش کرد بەسەر دوو بەرەدا ئەوانیش (کۆماریەکان و نەتەوەییەکان).
  • ١٩٥٨ – جیابونەوەى عێراق لە یەکێتى عەرەبی هاشمى لەگەڵ ئەردەن، کە لە مانگى شوباتى هەمان ساڵدا لە نێوان شا فەیسەڵ شای عیراق و شا حوسێن کوڕی تەلال مەلیکى ئوردن واژۆ کرا، و ڕێککەوتنێکى شێوە کۆنفیدراڵى بوو کە حکومەتێکى هاوبەشیان پێک هێنا لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، وە لە بەندێکى ڕێکەوتنەکەدا هاتبوو کە سەرۆک وەزیران کەسێکى عێراقی دەبێت و بارەگاى ئەنجومەنى وەزیران حکومەتى هاوبەش شەش مانگ لە بەغدادى پایتەختى عێراق دەبێت و شەش مانگ لە عەممانى پایتەختى ئەردەن.
  • ١٩٦٨ – بێ سەروشوێنکردن و لابردنى عەبدولڕەحمان عارف لە پۆستى سەرۆک کۆماریى ئەوکاتى عێراق لە چوارچێوەى ئەو کودەتایەى کە ناوى کودەتای سپی لێ نرابوو، و لەلایەن کۆمەڵێک ئەفسەر و کەسانى سیاسی و بەسەرکردایەتى حیزبی بەعسی ئیشتیراکى بە سەرپەرشتى ئەحمەد حەسەن بەکر ئەنجامدرا.
  • ١٩٧٣ – ئەنجامدانى کودەتایی سەربازى لە وڵاتى ئەفغانستان بەسەر شا موحەممەد زاهیر شاە و کۆتایی هێنان بە حوکمى پاشایەتى لە وڵاتدا و ڕاگەیاندنى حوکمى کۆمارى بە سەرۆکایەتى (محمد داود خان)ى ئامۆزاى شا سەرۆک وەزیرانى ئەفغانستان لە (١٩٥٣ - ١٩٣٣)، کە شا موحەممەد زاهیر شاه سەردانى وڵاتى ئیتاڵیا ى کرد بە مەبەستى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى لە چاوەکانیدا، وە پێش گەڕانەوەى لەلایەن موحەممەد داود خانى ئامۆزایەوە کودەتاى بەسەردا کرا و کۆتایی بە سیستەمى پاشایەتى هێنرا لە وڵاتدا.
  • ٢٠١٤ – تێکشکانى فڕۆکەى نەفەرهەڵگرى مالیزى (بۆینگ٧٧٧-٢٠٠) لە نزیک گوندى خەرابوف لە نزیک باکورى تۆرز، و شارى شاختارسک لە ناوچەى ئۆبلاست دۆنیتسک، لە بەرزى ٣٣ هەزار پێ، کە بەهۆى ئاڕاستە کردنى موشەکى زەمینى جوو لە جۆرى پوک کە موشەکێکە لە زەوییەوە ئاڕاستە دەکرێت بە مەبەستى تێکشکاندنى فڕۆکە، وە ژمارەى سەرنشینانى فڕۆکەکە لە ٢٢٧ سەرنشین و ١٢ کەسی تاقمى فڕۆکەوانى پێک هاتبوو، گومان هەیە کەس لەو سەرنشینانە ڕزگارى نەبووبێت.

لە دایکبوون

دەستکاری

مردنەکان

دەستکاری

بۆنەکان

دەستکاری