ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار
ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار ناسراو بە پەیکار (بە فارسی: سازمان پیکار در راە آزادی طبقۀ کارگر، بە ئینگلیزی: Organization of Struggle for the Emancipation of the Working Class) یان خۆ مۆجاھیدینی مارکسیست ڕێکخراوەیەکی سیاسیی کۆمۆنیست لە وڵاتی ئێران بوو کە دژ بە حکوومەتی پاشایەتیی ئێران و کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکیی چەکدارانەی دەکرد. ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٧٦ وەکوو لق خواردنەوەیەک لە ڕێکخراوەی مۆجاھیدینی گەلی ئێران ھاتە ئاراوە و تا ساڵی ١٩٨١ چالاک بوو. ڕێبەری ڕێکخراوەی پەیکار لە سەرەتای دامەزرانی بە ئەستۆی تەقی شەھرام بووکە لە ھاوینی ١٩٧٠ دەستبەسەر و لە ھاوینی ١٩٨٠ گولەباران کرا. بەدوای کوژرانی شەھرام ڕێکخراوەی پەیکار لاواز بوو و نەیتوانی لە ژێری گۆشاری حکۆمەتی ئیسلامیی ئێران چالاک بمینێتەوە. پەیکار ھەڵوەشیندراو، بەڵام ھەندیک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە چالاکیان لە ژێر ناوی ڕێکخراوەی پەیکاری کۆمۆنیست بەردەوام کردن و لە ساڵی ١٩٨٣ تێکەڵی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوون.[١]
ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار سازمان پیکار در راه آزادی طبقۀ کارگر | |
---|---|
پەڕگە:Peykar.gif | |
سکرتارییەت | تەقی شەهرام، عەلیرزا سوپاسی ئاشتیانی و حوسەین ڕۆحانی |
دامەزراندن | ١٩٧٦ |
پاشینە | ١٩٨١ |
شوێنگەی سەرەکی | ئێران |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم ماوئیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ڕەنگەکان | سوور |
ماڵپەر | |
ئەندێشە و پەیکار |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ماڵپەڕی ئەندێشە و پەیکار: کۆرتەیەک بۆ ناساندنی ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار (بە فارسی)؛ ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.