ڕێژەییی تایبەت
ڕێژەییی تایبەت (بە ئینگلیزی: Special relativity) تیۆرێکی فیزیکی پەسەندکراوە کە بە ڕوونی باس لە پەیوەندی نێوان کات و شوێن دەکات. ئەنشتاین ئەم بیردۆزەی لەسەر دوو گریمانە پەیڕەوکردووە:
- یاساکانی فیزیک نەگۆڕن، تەوەرە پشتپێبەستراوە بارنەگۆڕەکان (ئەو تەنانەی خێراییان نەگۆڕە).
- خێرای تیشک لە بۆشاییا نەگۆڕە، بە چاوپۆشی لە جووڵەو سەرچاوەی ڕووناکی.
ئەلبێرت ئەنشتاین ئەم بیردۆزەی لە ساڵی ١٩٠٥ بڵاوکردووەتەوە، بە ناونیشانی «داینامیکای کارەبایی تەنە جووڵاوەکان» (electrodynamics of moving bodies) نەگونجانی میکانیکای نیوتنی لەگەڵ ھاوکێشەکانی ماکسوێڵ لە بواری کارۆ موگناتیزی، و بەھەڵەخستنەوەی تیۆریی ئەسیر لەلاین ئەزموونەکەی مایکڵسۆن و مۆرلییەوە، بوون بەھۆی پێشکەوتنی ڕێژەییی تایبەت؛ و میکانیکا پشتڕاست دەکاتەوە بۆ مامەڵەکردنی لێل ڕێکەوتەکان، و ھەموو جووڵەکان لەخۆدەگرێت بە تایبەتی ئەو جووڵانەی کە نزیکن لە خێرایی ڕووناکییەوە، ناسراون بە (خێرایییە ڕێژەیییەکان) ئەمڕۆ ڕێژەییی تایبەت ڕێبازێکی وردە بۆ جووڵە لەھەر خێرایییەکابێت وەک ئەو خێراییانەی زۆر نزیکن لە خێرایی ڕووناکی، لە کاتێکا کە باسی ھێزی کێشکردن لە تیۆرەکا بێ ودەیە، بەڵام میکانیکای نیوتنی تەنھا لە خێرایییە کەمەکان ئەکۆڵێتەوە وەک خێرایی ئۆتۆمبێل و پاسکیل و شەمەندەفەر … ھتد. ڕێژەییی تایبەت کۆمەڵێ چەمک لە خۆئەگرێت کە بە وردی لێیئەکۆڵێتەوە: کورتبوونەوەی درێژی، کشانی کات، ھاوکاتبوونی ڕێژەیی، ھاوتابوونی بارستە_ وزە و بارستایی ڕێژەیی.
کورتبوونەوەی درێژی
دەستکاریئەگەر تەنێک درێژییەکەی Lo بوو خێرایییەکەشی v بوو ئەو تەنە لەسەر زەوی ببینین درێژییەکەی کورتدەبێتەوو بۆ L
Lo درێژی تەنەکەیە لە باری وەستاندا. v خێرایییەکی ڕێژەیییە لە نێوان تەنەکەو سەرنجدەرەکە. L درێژی تەنەکەیە لە ڕوانگەی سەرنجدەرەکەوە.
بەراورد بە سەنجدەرێک و تەنێک: ئەگەر تەنێک بە خێرایییەک نزیکی خێرای ڕووناکی تێپەڕببێت بەلای سەنجدەرێکدا، ئەو تەنە دڕێژییەکەی کورتدەبێتەوە لە ڕوانگەی سەرنجدەرەکەوە.
ھاوتابوونی بارستە_وزە
دەستکاریدەتوانین بارستای ئەژماربکەین بە وزەو بە پێچەوانەشەوە، ئەوە دەگەیەنێت کە بارستای و وزە ھیچ جیاوازییەکیان نییە بارستای جارانی خێرای ڕووناکی بکە بڕی وزە دەردەچێت. (E=mc)
کشانی کات
دەستکاریبە گوێرەی ڕێژەی تایبەت فراوانبوونی کاتی، جیاوازییەکە لە کاتی بەسەرچوودا کە بە دوو سەرنجدەر دەپێوردرێت، بۆ نموونە: ئەگەر دوو کەس ھاوتەمەنبن کەسێکیان گەشتبکات بۆ فەزا بە خێرایییەک نزیکی خێرای تیشک بێت، گەشتەکەی ١ ساڵ بخایەنێت لەلای کەسەکەی دیکە ٨٠ ساڵی خایاندووە. واتە ئەو کەسەی کە گەشتەکەی کردووە کاتەکەی فراوانبووە سەرنجدەرەکەی دیکەش کاتەکەی چووەتە یەک.
ھاوکاتبوونی ڕێژەیی
دەستکاریلە ڕێژەییی تایبەتدا ھاوکاتبوونی ڕێژەیی ئەدوێ لە نەگۆڕی خێرای ڕووناکی، بۆ ھاوکاتبوونی ڕێژەی دوو ڕووداو. واتە دوو ڕووداوی ھاوکاتبوو بەراورد بە چوارچێوەیەکی شوێنی جووڵاو.
نموونە:
وێنابکە کە دوو شوێنی چوارچێوەیمان ھەیە یەکێکیان جووڵاوە ئەوی دیکەیان نەجوڵاوە، جووڵاوەکە سەرنجدەرێکی تێدایە کە لەناو شەمەندەفەرێکدایە سەرنجدەری نەجوڵاوەکەش لەسەر پلاتفۆرمێک وەستاوە، شەمەندەفەرەکە تێپەڕ دەبێت بە لای نەجوڵاوەکە لەو ساتەدا دوو تیشک بەیەک کاتو خێرایو ماوە دەدەن لە شەمەندەفەرەکە تیشکێکیان لە پێشەوە دەدات ئەوەکەی کە لە دواوە دەدات، ئەوەی سەر پلاتفۆرمەکە لە یەک کاتدا ھەردوو ڕووداوەکە دەبینێت ئەوەی ناو شەمەندفەرەکە ئەوەی پێشەوە زووتر دەبینێت، لەبەرئەوەی شەمەندەفەرەکە بەرەو پێشەوە دەڕوات. ئەوەی سەر پلاتفۆرمەکە وا دەڕوانێت کە ئەوەی ناو شەمەندەفەرەکە ئەوەی پێشەوە زووتر دەبینێت، ئەوەی شەمەندەفەرەکە وادەڕوانێت ئەوەی سەر سەکۆکە تیشکەکەی پێشەوە زووتر دەبینێت، ئەنشتاین دەڵێت: پێشنیاری ھەردووکیان ڕاستە، دوو تیشک بدەن لە شەمەندفەرێک بەوشێوەیە ھاوکاتبوونی ڕێژەیی پێدەوترێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Special relativity»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێژەییی تایبەت تێدایە. |
ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |