ڕی میستەریۆ

زۆرانبازێکی ئەمریکی


ئۆسکار جووتێریز (بە ئینگلیزی: Oscar Gutierrez؛ لەدایکبووی ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٤) زۆرانبازێکی پیشەگەری ئەمریکییە، واژووی لەگەڵ WWE کرد، لە بەشی «ڕاو» لەژێر ناوی "ڕی میستەریۆ" یاری دەکات.

ڕی میستەریۆ

لەدایکبوون١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٤
چولا ڤیستا، کالیفۆرنیا
باڵا١٦٨ سانتیمەتر
ھاوسەرئانجی جووتێریز
مناڵ(ەکان)٢

جووتێریز لە چولا ڤیستا، لە کالیفۆرنیا لە دایک بووە و گەورە بووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەستی بە کاری زۆرانبازیی کردووە. ساڵی ١٩٩٥ ماوەیەکی کورتی ھەبوو لە زۆرانبازی پاڵەوانێتی ECW پێش ئەوەی لەگەڵ پاڵەوانێتی WCW واژوو بکات. لە WCW میستەریۆ یارمەتی بەناوبانگکردنی دوو شێوازی زۆرانبازیی «lucha libre ,high-flying» داوە، ھەروەھا یارمەتی USA داوە بۆ دەست کردن بە دەرکەوتنی زۆرانبازییەکی نوێ بەناوی «کێشی کەشتی جەنگی» لە ئەمریکا. ھەروەھا لەماوەی ژیانیدا لەگەڵ کۆمپانیاکە ژمارەیەک پاڵەوانێتی بردەوە، لەوانە پاڵەوانێتی کێشی WCW و پاڵەوانێتی تیمی تاگی جیھانی WCW. دوای ئەوەی WCW لە ساڵی ٢٠٠١ داخرا، میستەریۆ بۆ مەکسیک گەڕایەوە، بەکورتی زۆرانبازی بۆ لوچا لیبری (CMLL) کرد، پێش ئەوەی واژوو لەگەڵ جیھانی زۆرانبازی ئینتەرتێمینتی WWE بکات. بەو ماوەیەی لەگەڵ کۆمپانیاکەدا بووە سەرکەوتنی بەردەوامی بەدەستھێناوە، «پاڵەوانێتی WWE» جارێک، «پاڵەوانێتی کێشی قورسی جیھانی» دووجار، «پاڵەوانێتی نیشتیمانی» دووجار، «پاڵەوانێتی ئەمریکا» دووجار، «پاڵەوانێتی تیمی تاگ» چوارجار، «پاڵەوانێتی کێشی کەشتی جەنگی» سێجار. ھەروەھا براوەی ڕۆیاڵ ڕومبڵی ساڵی ٢٠٠٥، و ٢١ ھەمین براوەی تریپل کراونە، و ٢١ ھەمین گراند سلامە لە مێژووی WWE.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ئۆسکار جووتێریز لە ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٤ لە چولا ڤیستا لە کالیفۆرنیا لە دایک بووە،[١] جووتێریز و ئانجی ژنی دوو منداڵیان ھەیە: کوڕێک بەناوی دۆمین (لەدایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٩٧)،[٢] کچێک بە ناوی ئەلیا (لەدایکبووی ٢٠ی ئابی ٢٠٠١). تاتۆی ناوی منداڵەکانی لەسەر بەستەڵەکی ڕاست و چەپی ھەیە، تاتۆی تایبەت بۆ ژنەکەی ئانجی و تاتۆیەک بۆ باشترین ھاوڕێی زۆرانبازی ھەیە، بەناوی «ئیدی گوێرێرۆ» کە لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆچی دوایی کرد.[٣]

میدیاکانی دیکە دەستکاری

میستەریۆ لە ماوەی کاری زۆرانبازیدا بابەتی چەند دی ڤی دی بووە، لەوانە (ڕی میستەریۆ: ٦١٩) کە فیلمێکی دۆکیومێنتاری ساڵی ٢٠٠٣ کە پیشەی میستەریۆ و ژیانی تایبەتییەکەیەتی. میستەریۆ لە فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٠ دەرکەوت، بەناوی «ئامادە بۆ ڕومبل» لەگەڵ چەندین زۆرانبازەکانی تر. ھەروەھا میستەریۆ چەندین کتێبی ھەیە، وەک «میستەریۆ، ڕی، ڕۆبێرتس» لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. «ڕی میستەریۆ لە پشت ماسکەوە». «شاری نیویۆرک: کتێبەکانی WWE». ھەروەھا میستەریۆ کارەکتەرێکی بەکارھێنراوە لە چەندین یاری ڤیدۆیدا وەک:

  • WCW vs. nWo: World Tour
  • WCW/nWo Revenge
  • WCW Mayhem
  • WCW Backstage Assault
  • WCW Nitro
  • WCW/nWo Thunder
  • WWE WrestleMania XIX
  • WWE SmackDown! Here Comes The Pain
  • WWE Day of Reckoning
  • WWE SmackDown! vs. Raw
  • WWE SmackDown vs. Raw 2007
  • WWE SmackDown vs. Raw 2011
  • WWE All Stars
  • WWE '12
  • WWE '13
  • WWE 2K14

پیشەی زۆرانبازی دەستکاری

جووتێریز لە ٣٠ی نیسانی ١٩٨٩ یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە مەکسیک و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا کرد. لەلایەن ڕەی میستیرۆی زڕ مامییەوە مەشقی پێکراوە، و زوو زوو لە مەکسیک زۆرانی دەکرد، لەوێ فێری شێوازی فڕینی بەرزی لوچا لیبر بووە، کە نیشانەی ئیشی زۆرانبازی ئەوە. ناوی ئەڵقەی ھەبوو وەک (لالاگارتیجا ڤێردێ، مارمێلکە سەوزەکان)، پێش ئەوەی مامی ناوی ڕی میستیریۆ جەی ئاڕ ی پێبدا. میستەریۆ لە مەکسیک خەڵاتی باشترین زۆرانبازی پێ بەخشرا، لەکاتێکدا کە زۆرانبازی وەک کۆلیبری دەکرد. میستەریۆ یەکەم دەرکەوتنی پاڵەوانییەتیی جیھانی زۆرانبازیی WCW لە ١٦ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە «باشی گەورەی ئەمریکی» کرد،[٤] بەرەنگاری دین مالینکۆ بۆیەوە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٧ میستەریۆ لەگەڵ شازادە ئیوکا لەسەر پاڵەوانێتی تەلەفزیۆنی جیھانی WCW شەڕیان کرد. میستەریۆ لە یاری نازناویدا بەرامبەر ئیوکیا لە «سوپەر براولی ڤی ئای» شکستی ھێنا، دوای ئەوەی یەزدان ستیڤن ڕیگال ھێرشی کردە سەری.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Mooneyham, Mike (November 28, 2004). "Rey Mysterio Jr: Pro wrestling's human highlight". The Post and Courier. Evening Post Publishing Company. Retrieved August 5, 2009. Born on this side of the Mexican border in Chula Vista, Calif. ,
  2. ^ Varsallone, Jim (January 22, 2009). "Common ground between Mysterio, Obama". The Miami Herald. Archived from the original on February 24, 2009. Retrieved February 24, 2009.
  3. ^ Zeigler, Zack (November 1, 2007). "Rey Mysterio: A Made Man". World Wrestling Entertainment. Retrieved September 15, 2009.
  4. ^ Rey Mysterio: The Biggest Little Man (DVD). WWE Home Video. 2007.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری