مۆبایلە زیرەکەکانی ڕیڵمی سی ٣ و ڕیڵمی سی ٣ ئای (بە ئینگلیزی: Realme C3) مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆیدن کە لەلایەن کۆمپانیای ڕیڵمی پەرەیان پێدراوە و لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ لە ھیندستان و مانگی ئازاری ٢٠٢٠ لە فلیپین بڵاوکراونەتەوە. نرخی کەمێک لە خوار ١٢٠ دۆلارەوەیە و ئەندرۆیدی ١١ بەکاردەھێنێت، ڕیڵمی وەک مۆبایلێکی یاریکردنی بوودجەیی ئەمەی داناوە کە توانای یاریکردنی پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز[١] و مۆبایل لیجێندز: بانگ بانگی ھەیە.[٢]

ڕیڵمی سی ٣
لقیمۆبایل
پاشکۆRealme C2
دروستکەرRealme
سیستمی پشتگیریکراوئەندرۆید، Realme UI
وێبگەhttps://www.realme.com/in/realme-c3

چەندین جۆری مۆبایلەکە بڵاوکرایەوە، بۆنموونە توانای ھەڵگرتنی ناوەکی جیاواز و ڕام و کامێرا و پشتگیری ئێن ئێف سی بەپێی وڵاتەکەی، هەیە. لە بازارەکانی ھیندستان تەنھا دوو کامێرای دواوەی لەگەڵدایە و ھەستەوەری پەنجەمۆرەکەی لابردووە، لەکاتێکدا وەشانی نێودەوڵەتی سێ کامێرای دواوە و ھەستەوەری پەنجەمۆری تێدایە.[٣] دواتر کۆمپانیای ڕیڵمی ھات و مۆبایلی Narzo 10Aی لە ھیندستان بڵاوکردەوە، کە لە بنەڕەتدا ھەمان ئامێرە لەگەڵ جۆری سی ٣ی نێودەوڵەتی جگە لە بەرگی پشتەوەی دیزاینکراو.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Das, Pritam. "realme C3 Gaming Review: A True Gaming Monster!". Realme (بە ئینگلیزی). Retrieved 8 May 2020.
  2. ^ Mehta, Tushar (6 February 2020). "Realme C3 launched with MediaTek Helio G70, large battery, Realme UI". XDA-Developers. Retrieved 8 May 2020.
  3. ^ Wadelton, Brett (8 April 2020). "realme C3 review: Budget blaster". 7NEWS.com.au (بە ئینگلیزی). Retrieved 7 May 2020.
  4. ^ Cerejo, Roydon. "Realme Narzo 10, Narzo 10A Launch Impressions: Gaming on a Budget". NDTV Gadgets 360 (بە ئینگلیزی). Retrieved 23 May 2020.
  5. ^ Halliday, Fergus. "RealMe C3 review: Fumbled fundamentals". PC World (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 6 May 2020. Retrieved 5 May 2020. ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.