ڕینیە دانگۆر (لە دایکبووی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥، لە شەنگەهای، چین - مردووی ٩ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە لەندەن، بەریتانیا) ژنە جوولەکەی بەغدادیی بوو،[١] ئەو لە ساڵی ١٩٤٧ بوو بە یەکەمین شاجوانی عێراق.

ڕینیە دانگۆر
بە عەرەبی: رينيه دنكور
لەدایکبوون٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥
شانگھای، چین
مردن٩ی تەممووزی ٢٠٠٨(٢٠٠٨-٠٧-٠٩) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
ھۆی مەرگشێرپەنجەی مەمک
ھاوسەرNaim Dangoor
منداڵDavid Dangoor
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەbeauty pageant contestant
ئایینجوولەکایەتی
وێبگەhttp://www.dangoor.com/Renee/Homepage.html

ژیان دەستکاری

ڕینیە دانگۆر لە ساڵی ١٩٢٥ لە چین، لە خێزانێکی جووی بەغدادی لە دایکبوو. باوکی مۆشێ دانگۆر (١٨٨٨-١٩٦٢)، پزیشکێکی ناسراو بوو لە بەغدا، دایکی ناوی سیبێل لونا دانگور بوو. باپیرەی ئزرا دانگۆر، گەورەی ڕابییە جووەکان بوو لە بەغدا.[٢][٣] ڕینیە لە شەنگەهای لە دایکبوو، ئەمەش لەوکاتەبوو کە خێزانەکەی بەشێوەیەکی کاتی و بۆ بازرگانی چووبوونە ئەوێ. ڕینیە منداڵ بوو، کاتێک خێزانەکەی گەڕانەوە بۆ بەغدا.[٤]

لە شەوی ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦، ڕینیە وەک یەکەمین کچی عێراق تاجی شاجوانی لەسەر نرا. دواتر لە تشرینی دووەمی ١٩٤٧، هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی دکتۆر نەعیم دانگۆر کرد، ئەوان بەیەکەوە چوار کوڕیان بوو.

ڕێنێ لە ساڵی ٢٠٠٨، بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Untitled Document". www.dangoor.com.
  2. ^ "Renée Rebecca Dangoor". geni_family_tree (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-16.
  3. ^ "Sir Naim Dangoor, businessman - obituary". The Telegraph (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-16.
  4. ^ Week, Jew of the. "Miss Iraq | Jew of the Week" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-16.