ڕۆژی زمانی کوردی بەرامبەرە لەگەڵ ١٥ی ئایار (٢٥ی گوڵان). لەم ڕۆژەدا لە ساڵی ١٩٣٢ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھاوار بە دەستی جەلادەت عالی بەدرخان لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سووریا بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھەتاو لە شاری ھەولێر لەم ڕۆژەدا دەرکرا و لە ساڵی ١٩٦٣یش گۆڤاری ڕۆژا نوێ لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد. لەم ڕۆژەدا، کوردەکانی دانیشتووی پارچەکانی کوردستان و کوردەکانی دوور لە وڵات ئاھەنگی گشتی دەگێڕن و پەرتووکەکانی بە زمانی کوردی پێشکەشی دۆست و ھاوڕێیانیان دەکەن، و پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن.[١][٢][٣]

لە ١٥ی ئایاری ساڵی ١٩٣٢ گۆڤاری ھاوار بۆ یەکەمجار لە دیمەشق، پایتەختی سووریا، لە نووسینی میر جەلادەت بەدرخان دەرچوو. گۆڤاری ھاوار، ٢٣ ژمارەی یەکەمی بە پیتی کوردی عەرەبی و کۆتا ٣٤ ژمارەی گۆڤار بە پیتی کوردی لاتینی چاپکران و بڵاوکرانەوە. لە ساڵی ١٩٨٧ فیرات جەوەری چووە دیمەشق و سەرجەم ژمارەکانی گۆڤارەکەی لە دوو بەرگدا کۆکردەوە و لە ١٥ی ئایاری ١٩٩٨دا بڵاویکردەوە، بەو پێیەی ئەمە ساڵڕۆژی بڵاوبوونەوەی گۆڤارەکەیە. ئەم ڕۆژە ھەموو ساڵێک لە لایەن دامەزراوە ڕۆشنبیری و لایەنە ڕامیارییەکانەوە وەک ڕێزێک بۆ زمانی کوردی بەڕێوە دەچێت.[٤][٥]

زانیارییە دامەزراوەییەکان

دەستکاری

لە میانی ئاھەنگگێڕانی ڕۆژی زمانی کوردیدا، زۆرێک لە دامودەزگا و لایەنە ڕامیارییەکانی باکووری کوردستان سەرنج بۆ ئەو فشارانە ڕادەکێشن کە حکوومەتی تورکیا لەسەر زمانی کوردی دەیخاتە ڕوو. لایەن و ڕێکخراوەکان داوای فێرکردنی زمانی کوردی و ڕاگرتنی یەکگرتن لە دژی زمانی کوردی دەکەن.[٦][٧][٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری