ڕۆژی جیھانی کۆنیشانی داون

ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون ( WDSD ) هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئازار بەڕێوەدەچێت، [١] کە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە دەستیپێکرد. ڕۆژی ٢١ی ئازار (مانگی سێیەمی ساڵ) هەڵبژێردرا بۆ دەربڕینی ناوازەیی سێ هێندبوونی (ترایسۆمی) کرۆمۆسۆمی ٢١ کە دەبێتە هۆی کۆنیشانەی داون . کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری داوە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە هەموو ساڵێک ڕەچاوی بکات [٢]

ئاهەنگێکی ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون لە بەرازیل

هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئازاردا ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون بەڕێوەدەچێت بۆ بڵاوکردنەوە و دروستکردنی هۆشیاری ناو کۆمەڵگە سەبارەت بە کۆنیشانی داون. حاڵەتێکە کە منداڵ بە کرۆمۆسۆمێکی ٢١ی زیادەوە لەدایک دەبێت .

چالاکی و یادکردنەوەکان

دەستکاری

چالاکیەکی باو بریتیە لە لەپێکردنی جووتێک گۆرەوی ڕەنگاوڕەنگ یان جیاواز، بۆ نیشاندانی پشتگیری بۆ ئەو کەسانەی کە کۆنیشانی داونیان هەیە. [٣] [٤] شێوەی گۆرەویەکان تا ڕادەیەک لە کرۆمۆسۆمەکان دەچێت. [٤]

کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشن, فری بێرد Freebird, بۆ ناساندنی ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون لە ساڵی ٢٠٢١ دروستکرا [٥] فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی مایکل جۆزێف ماکدۆناڵدە و گۆرانیەکەی "ئازادی" لەلایەن جۆردن هارت دانراوە و لە ساڵی ٢٠٢١دا براوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی شیکاگۆ بووە [٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Getting ready for World Down Syndrome Day 2020 - 21/03/2020 00:00:00» (بە ئینگلیزی). Down Syndrome International. March 2023. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  2. ^ Nations، United. «World Down Syndrome Day». United Nations (بە ئینگلیزی). لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ «What is Down's syndrome? - CBBC Newsround» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-12-02 ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «Children wear colourful socks on World Down Syndrome Day». Times of Malta (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا Zahed، Ramin (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Sketches from a Full-Color Life: 'Freebird' Filmmakers on Creating Their Touching Neurodiversity Short». Animation Magazine (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)

بەستەری دەرەکی

دەستکاری