ڕۆوز شەحفە
ڕۆز عەتائوڵڵا شەحفە (بە عەرەبی: رُوز عطا الله شَحْفة؛ لەدایکبووی ١٨٩٠ – مردووی ٦ی ئابی ١٩٥٥) چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان بوو، روز لە بەیروت لە دایکبووە و لەوێ گەورە بووە، لە قوتابخانەیەکی ئەمریکی لە بەیروت خوێندوویەتی و قوتابخانەیەکی ئینگلیزی لە بەرمانا (گوندێکی لوبنان لە پارێزگای چیای لبنان) لە ساڵی ١٩٠٩ بۆ دیمەشق کۆچی کرد و لەوێ نیشتەجێبوو تا ١٩٢٥، لەوێ دەستی بە چالاکییەکانی کرد لە بواری ژنان و وێژە کە بواری پێدا داکۆکی بکات و قسە بکات، روز یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی جووڵانەوەی ژنان لە سەردەمی «ڕووناکی»، «بەئاگاھاتنەوەی عەرەب»، «نەھزەی عەرەبی»، و یەکێک بوو لە کەسە سەرەکییەکان بۆ ماف و پایەی ژنان، کە لە دامەزراوە جیا جیاکان کاری کردووە تا ئەوکاتەی لە ١٩٤٤ دەچێتە ئۆفیس لە دامەزراوەی ژنانی یەکگرتووی لوبنانی، لە ژیانیدا لە زۆر شوێن و وڵاتان وتە و محازەرەی پێشکەش کرد وەک (سووریا، لوبنان، میسر) و ھەنێک وتاری نووسیوە لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، نووسەر و مێژووناس ڕۆژنامەنووسی لوبنانی جورجی نقولا باز کارەکانی لە کتێبێک کۆکردووەتەوە بەناوی «وحی الأمومة» - «ئیلھامی دایکایەتی» و لە ساڵی ١٩٥٠ بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆوز شەفحە لە گوندێکی لوبنان بەناوی «بیت مری» لە تەمەنی ٦٥ ساڵی کۆچی دوایی کردووە.[١][٢][٣][٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ إملي فارس إبراهيم (1961). أديبات لبنانيات (الطبعة الأولى). بيروت، لبنان: دار الريحاني للطباعة والنشر. صفحة 169-177.
- ^ عيسى فتوح (1994). أديبات عربيات: سير ودراسات. الجزء الأول (الطبعة الأولى). دمشق: جمعية الندوة الثقافية النسائية بدمشق. صفحة 61-65.
- ^ خير الدين الزركلي (2002). الأعلام. المجلد الثالث (الطبعة الخامسة عشرة). بيروت، لبنان: دار العلم للملايين. صفحة 35.
- ^ رُوز شَحْفة 2021-06-22 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ موسوعة التراجم والأعلام - روز شحفة 2021-06-24 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.