ڕۆدەرفۆرد بی ھایس (بە ئینگلیزی: Rutherford B. Hayes) (لەدایکبووی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٢٢ – مردووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٣) پارێزەر و سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٨٧٧ تا ١٨٨١ وەک ١٩مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کرد، پیشتر پارێزگاری ئۆھایۆ بوو و ھەوەھا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا خزمەتی کرد. پێش شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، ھایس پارێزەرێکی سەرسەخت بوو کە لە دادگادا بەرگری لە کۆیلەکان دەکرد. پێش ئەوەی سەرۆکایەتی بکات لەسوپا و ئەنجومەنی نوێنەران خزمەتی کردووە.[١] سەرۆکایەتییەکەی ئاماژە بە وەرچەرخانێک دەکات لە مێژووی ئەمریکادا، و مێژوونووسان سەرۆکایەتییەکەی بە کۆتا ھێنانی سەردەمی بنیاتنانەوەی ئەمریکای دەزانن. ھایس توانی ھەموو ئەو ھەوڵانەی کە فیدراڵ کردی بۆ ھێنانەوەی یەکسانی ڕەگەز لە باشوور کۆتایی پێ بێنیت ئەویش بە ئارامکردنەوەی دیموکراتەکانی باشوور.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Rutherford B. Hayes". The White House (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-19.
  2. ^ ""Betrayal of the Freedman: Rutherford B. Hayes and the End of Reconstruction"". Rutherford B. Hayes Presidential Library & Museums (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-19.