ڕۆبێرت کۆخ

(ڕەوانەکراوە لە ڕۆبێرت کوخەوە)

ڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەخەروجی کردووە، پاشان لەجەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بەھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیوێتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لەزۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە. ڕۆبێرت کۆخ ھەموو ژیانی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە، ھەوڵێکی زانستی زۆر گەورەی داوە بۆ دۆزینەوەی میکرۆب و بەکتریا، یەکەم کەس بووە کە سەلماندۆێتی ئەو نەخۆشییانەی دەگوازرێنەوە لە ڕێگای چەند زیندەوەرێکی زۆر بچووکەوەن کە بەچاو نابینرێن و دواتر ئەوەشی سەلماندووە کە بەکتریا دەبێتە ھۆی پەیدابونی نەخۆشی (الجمرە الخبیسە).

ڕۆبێرت کۆخ
Robert Koch.jpg
Robert Heinrich Hermann Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونRobert Heinrich Hermann Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Clausthal، Clausthal-Zellerfeld لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٧ی ئایاری ١٩١٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٦ ساڵ)
Baden-Baden لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەروەردەDoctor لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەژینناس، پزیشک، داھێنەر، وێنەگر، مامۆستای زانکۆ، chemist، military physician لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Humboldt University of Berlin لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرEmmy Koch، Hedwig Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵGertrud Pfuhl لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Hermann Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانHugo Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Pour le Mérite for Sciences and Arts
  • خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی (١٣٨٬٠٨٩ کرۆنی سوێدی، for his investigations and discoveries in relation to tuberculosis، ١٩٠٥)
  • honorary citizen of Berlin
  • Bavarian Maximilian Order for Science and Art (١٩٠٩)
  • Honorary citizen of Clausthal-Zellerfeld
  • Order of the Red Eagle
  • Foreign Member of the Royal Society (١٨٩٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
Robert Koch signature.svg

ڕۆبێرت کۆخ ساڵی ١٨٨٢ ئەو بەکتریایەی دەستنیشانکردووە کە دەبێتە ھۆی تووش بوون بە نەخۆشی سیل، ساڵی ١٨٨٣ دوای ئەوەی نەخۆشی کۆلێرا سەرەنسەری میسری گرتەوە و بۆیە ھۆی مردنی زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس، ڕۆبێرت کۆخ لە نەخۆشخانەی ئیسکەندەرییە توێژینەوەی لەسەر ئەو نەخۆشییە کردووە، ساڵی ١٨٩٠ لە ئەفریقیا توێژینەوەی لەسەر ئەو نەخۆشیانە کردووە کە لەڕێگای خوێنەوە دەگوازرێنەوە، ساڵی ١٨٩١ پەیمانگای نەخۆشی گوازراوەی لە بەرلین دامەزراندووە و دواتر بووە بە بەڕێوەبەری پەیمانگاکە.

ڕۆبێرت کۆخ لە ٢٧ ئایاری ساڵی ١٩١٠ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکاندەستکاری